یوسف محه‌مه‌د واز له پۆسته‌كه‌ی ده‌هێنێت
لاری نییه له‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی بدرێت به یه‌كێتی ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات
K24 – هه‌ولێر:
یوسف محه‌مه‌د ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ببێت،ئه‌گه‌ر ئه‌و وازهێنانه ببێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
یوسف محه‌مه‌د كه له ڕێككه‌وتی "12 ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2015" وه به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی سیاسی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه" ئه‌مڕۆ به میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه" ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ببێت، ئه‌گه‌ر وازهێنانه‌كه‌ی ببێته‌هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم.
یوسف محه‌مه‌د كه پۆسته‌كه‌ی وه‌ك یه‌كێك له كێشه‌كانی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له قه‌ڵه‌مدراوه، گوتوویه‌تی، لاری نییه له‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بدرێت، و ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پۆسته ببێت.
پاش ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی په‌رله‌مان ئه‌نجامیدابوو،له‌وكاته‌وه تا ئێستا پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به به‌تالی ماوه‌ته‌وه و وه‌ك یه‌كیك له كێشه‌كانی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه ئه‌ژمار ده‌كرێت بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
ماوه‌یه‌كیشه باس له‌وه ده‌كرێت كه بۆ ده‌ربازبوون له‌و كێشانه پێشنیارێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كه ئێستا ڕێككه‌وتنێكی سیاسی گشتگیری له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌یه، پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ربگرێت، به‌ڵام تا ئێستا یه‌كێتی به فه‌رمی بوونی وه‌ها هه‌وڵێك و بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته ئاشكرا نه‌كردووه.