ئه‌مه‌ریكا ورده‌كاری هاوكارییه سه‌ربازییه نوێیه‌كان بۆ ئیسرائیل راده‌گه‌یه‌نێت

K24 – هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، واشنتۆن ئه‌مڕۆ ورده‌كاری هاوكارییه سه‌ربازییه نوێیه‌كان كه بڕیار وایه پێشكه‌ش به ئیسرائیلی بكات رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 8ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێویستی و داوكارییه سنووره‌داره نوێیه‌كانی ئیسرائیل بۆ ئه‌و بارودۆخه سه‌ربازییه‌ی رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، له‌به‌رچاو ده‌گرن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، لانی كه‌م ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییه نوێیانه كه بڕیار وایه واشنتۆن پێشكه‌شی ئیسرائیلی بكات، رابگه‌یه‌نێت.
هاوكات بلینكن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه كه ئاخۆ ئێران له‌و رووداو و پێشهاتانه تێوه‌گلاوه یاخود نا. هه‌روه‌ها گوتیشی، ئه‌و پێشهاته له‌لایه‌ن "بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی تیرۆریست" ده‌ستپێشخه‌ری بۆ كراوه، كه به‌شێكی ئامانجه‌كه‌ی بۆ رێگریكردنه له پڕۆسه‌كانی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل قسەیکردووە و ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکی بۆ دووپاتکردووەتەوە و باسی لەوەشکرد، لوید ئۆستنی وەزیری بەرگریشی راسپاردووە کاربکات بۆ دابینکردنی ئەو پاڵپشتییانەی ئیسرائیل پێویستی پێیەتی.
جۆ بایدن جەختی لەسەر ئەوەکردەوە، لە جەنگی حەماسدا، ئەمەریکا لە پشتی ئیسرائیل دەوەستێت و هەموو رێگایەکی گونجا دەگرێتەبەر بۆ پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل.
هەروەها سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانکردنی شار و ناوچەکانی ئیسرائیل بە هەزاران مووشەک لە ماوەیەکی کورت‌دا، رووداوێکی تۆقێنەرە و بە مافی ئیسرائیلیشی زانی کە بەرگری لەخۆی بکات و هۆشداریدایە هەر لایەنێکی دیکە کە بۆ دژایەتیکردنی ئیسرائیل، هێرشەکانی حەماس بقۆزێتەوە.
رۆژی(شەممە 7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی.