نه‌هامه‌تییه‌كانی كه‌سوكاری جیهادییه‌كان له فه‌ره‌نسا
نازانن هاواری خۆی بۆ كێ ببه‌ن
K24- هه‌ولێر
ئاژانسی فرانس پرێس باس له ئازار و نه‌هامه‌تییه‌كانی كه‌سوكاری جیهادییه‌كان له فه‌ره‌نسا ده‌كات و بۆ ئه‌وه ئاماژه بە ژیانی خێزانی عادل كرمیش و عه‌بدوڵمالیك ده‌كات كه له چه‌ند رۆژی رابردوو هێرشیان كرده سه‌ر كڵێسه‌یه‌ك و سه‌ری قه‌شه‌یه‌كیان بڕی.
خێزانی عادل كرمیش هه‌وڵیاندا كوڕه‌كه‌یان له فه‌ره‌نسا بمێنته‌وه كه چه‌ندینجار هه‌وڵیدا بچێتە سوریا. عادڵ كرمیش جاری یه‌كه‌م له ئاداری 2015 و جاری دووه‌میش له ئایاری 2015 هه‌وڵی رۆیشتن بۆ سوریای دابوو. هه‌رچی خێزانی عه‌بدوڵمالیكیشه، كوڕه‌كه‌یان به كه‌سێكی ئارام و له‌سه‌ره‌خۆ وه‌سفیان كردو‌وه.
پاش هه‌وڵی دووه‌می عادل بۆ رۆیشتن بۆ سوریا، دایكی به رۆژنامه‌ی "لاتریبۆن دو ژنێڤ" سویسی رایگه‌یاند كوڕه خۆشحاڵه‌كه‌ی سحری لێكراوه، به‌ڵام هه‌وڵیاندا به هه‌ر نرخێك بێت كوڕه‌كه‌یان بۆ سه‌ر رێگه‌ی راست بگه‌رێننه‌وه، به‌ڵام سوودی نه‌بوو.
پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێك، عادل كرمیش و عه‌بدوڵمالیك، به‌یعه‌تی خۆیان به رێكخراوی داعش راگه‌یاند و له‌دواییدا هێرشیان كرده سه‌ر كڵێسه‌ی شارۆچكه‌ی "سانت ئێتیان دو روڤرای" له هه‌رێمی نۆرماندی له باكووری فه‌ره‌نسا و قه‌شه‌یه‌كی 86 ساڵیان سه‌ربڕی.
ساڵێك به‌ر له رووداوه‌كه، دایكی عادل رایگه‌یاند ناتوانێن به‌ره‌نگاری ئه‌و ره‌وشه ببێته‌وه و نازانێت بۆ یارمه‌تی په‌نا بۆ كێ ببات.
به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌م دواییه، 680 فه‌ره‌نسه‌وی یان دانیشتوانی فه‌ره‌نسا له سوریا و عێراقن.
پژیشكێكی ده‌روونی له رێكخراوێكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه‌سوكاری جیهادییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بێ هیوابوونه، كاتی كه دێن داوای یارمه‌تی له‌و ریكخراوانه ده‌كه‌ن و به ده‌ست ئازارێكی زۆره‌وه ده‌ناڵێنن و زۆربه‌یان هه‌ستی تاوان به‌سه‌ریاندا زاڵه.
گوتیشی ئامانجی رێكخراوه‌كه‌یان یارمه‌تیدانی منداڵه توندره‌وه‌كانیان نییه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌كی شتێكی وه‌ها داوا ناكه‌ن، به‌ڵكو یارمه‌تی كه‌سوكاریان ده‌ده‌ن كه ناتوانن له شێوه‌ندا بژین، له‌كاتێكدا منداڵه‌كانیان زیندوون.
له نێوان خۆشویستن و سه‌زه‌نشت
دایكی عه‌بدوماڵیك گوتی، كوڕه‌كه‌ی له په‌یامێكی ده‌نگیدا له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی گوتووه "خۆشمده‌وێ و زۆر بیرت ده‌كه‌م". كه‌مێك پێش ئاشكرابوونی به‌شداریكردنی كوڕه‌كه‌ی له هێرشی بۆ سه‌ر كڵێسه باوه‌ری نه‌ده‌كرد كوڕه‌كه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردبێت.
پاش سه‌فه‌ری كوڕه‌كانیان بۆ ناو گرووپه چه‌كداره‌كان له سوریا و عێراق، خێزانه‌كانیان له فه‌ره‌نسا پێداگرییان له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیان كردو‌وه، كه هه‌ندێكیان رۆژانه په‌یوه‌ندییان هه‌بوو.
به‌تێپه‌ربوونی كات، وێنه و ڤیدیۆ و گفتوگۆی رۆژانه له‌نێوانیاندا ئاڵوگۆڕ كراوه. پێش ئه‌وه‌ی كه سه‌رزه‌نشت بكرێن، كه‌سوكارویان به "كافر" تۆمه‌تباریان ده‌كرد و ره‌خنه‌یان لێ ده‌گرت كه بۆ له رۆژئاوا ماون.
دایكی چه‌كدارێكی داعش كه كچەكەی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی بۆ سوریا رۆیشتووه، رایگه‌یاند: "پێنج مانگ پێش ئێستا پرده‌كانی رووخاندووه كه له هه‌ندێ له په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌ستم به ئازار ده‌كرد و ئیدی نامه‌وێت هیچ شتێكی لێی بزانم".
گوتیشی هه‌ندێجار كچه‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێ دەكرد كه به بڕوای ئەو "خوا هه‌موو شتێكه و هیچ شتێكی ترنییه"، باوه‌ریشی به‌وه هه‌یه كه ئیدی كچه‌كه‌ی نایبینێته‌وه.