ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی هه‌ڕه‌شه له ئۆلمپیاد ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی له وڵاتی به‌رازیل، هۆشداریی ده‌داته ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری ریۆ دی جانیێرۆ، كه میوانداریی ئۆلمپیادی 2016ـی كردووه كه گرووپێكی توندڕه‌وی سه‌ر به‌داعش له به‌رازیل دروست بووه هه‌وڵی تێكدان و شێواندنی یارییه‌كانی ئۆلمپیاد ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی Globe Esporteـی به‌رازیلی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له به‌رازیل گرووپێكی توندڕه به ناوی (رێكخراوی نوێ) دروست بووه كه په‌یمانیان به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی داعش داوه كه یارییه‌كانی ئۆلمپیاد تێك بده‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌م گرووپه توندڕه‌وه راگه‌یاندراوێكیان بڵاو كردۆته‌وه كه له لایه‌ن ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی راسپێردراون كه وێرانكاری له ئۆلمپیادی ریۆ دی جانیێرۆی 2016 بكه‌ن.
بڕیاره یارییه‌كانی ئۆلمپیادی 2016ـی له رۆژانی 5 تا 21ـی مانگی دادێ له شاری ریۆ دی جانیێرۆی به‌رازیل، به به‌شداریی 205 وڵاتی جیهان، 41 یاریی جۆراو جۆر به‌ڕێوه بچێت.