نێچیرڤان بارزانی: سەركەوتنی كۆنگرەكەتان ببێتە هۆكاری یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان
پێداگری لەسەر كاری هاوبەشی هەموو حزبەكانی كوردستان دەكات
K24 – ھەولێر
سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عیرفان عەبدولعەزیز دەكات كە لە یازدەیەمین كۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان بە رابەری گشتی ھەڵبژێردرایەوە.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا هیوای خواست سەركەوتنی كۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی ببێتە هۆكارێكی دیكەی یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان لەسەر هەموو ئەو پرسانەی كە پەیوەندییان بە خەڵك و خاكی هەرێمی كوردستانەوە هەیە.
سەرۆكی حكومەت ھەروەھا پێداگری لەسەر كاری هاوبەشی هەموو حزبەكانی كوردستان كرد بۆ سەركەوتن بەسەر ئەو قەیرانانەی ڕووبەڕووی هەرێم بوونەتەوە.