فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌مریكا وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه
ده‌ست هه‌بوون له كوده‌تا ره‌ت ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریكا رهتدهكانهوه كه په‌یوه‌ندی به كوده‌تای سه‌ربازی توركیاوه هه‌بێت و چاوه‌ڕوانی به‌رده‌وامبوونی كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ل ئه‌نقه‌ره ده‌كات بۆ شه‌ری دژی داعش.
جۆزێف ڤۆتێل رایگه‌یاند هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ كوده‌تای توركیا نه‌بووه، كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له ده‌سته‌یه‌كی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ توركیا كاری كردووه و چاوه‌ڕێی به‌رده‌وامبوونی كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ل توركیا بۆ شه‌ری دژی داعش ده‌كات.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا پێشتر رایگه‌یاندبوو زۆرێك له هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ناو سوپای توركیا ئێستا له زینداندان، كه شكستی كوده‌تای سه‌ربازی توركیا كاریگه‌ری بۆ سه‌ر شه‌ری دژی داعش له ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ندا ده‌بێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی ڤۆتێل، ره‌خنه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌دوای خۆیدا هێنابوو.