ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه گه‌یشته 687 كه‌س
K24 – هەولێر:
ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، بۆ 687 كه‌س به‌رزبووه‌وه، كه 140 كه‌سیان منداڵن و 105 كه‌سیش ئافره‌تن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تیمه پزیشكییه‌كان 687 شه‌هید و 3726 بریندارییان راده‌ستی نه‌خۆشخانه‌كان كردووه.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل، نزیكه‌ی 123 هه‌زار هاووڵاتی سڤیل له غه‌ززه‌وه ئاواره بوونه.
کاتژمێر شەشی بەرەبەیانی رۆژی (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس بەهاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی "زریانی ئەقسا"یان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکییان ئاراستەی هەریەکە لە شارەکانی تەلئەڤیڤ و سیدۆرت و بیئر سەبع کردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆریان لەو شارانەی باشووری ئیسرائیل داوە.
بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، جگە لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل، ژمارەیەک چەکداری حەماسیش چوونەتە نێو سنوورەکانی ئیسرائیل و لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە شەڕی کۆڵان بە کۆڵان دەکەن.