بەفەرمی گامێرۆ لە سێڤییاوە په‌یوه‌ندی به‌ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كرد

گامێرۆی ٢٩ ساڵان بۆ ماوەی چوار وەرز پەیوەندیی بە ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە دەکات و ئەو یانە ئیسپانییە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی ئەو گرێبەستەی راگەیاندووە، کە چاوەڕی دەکرێت سبەی پشکنینی پزیشژی لە مەدریدەوە بۆ بکرێت و بەرامبەر ٤١ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی واژوو بکات، کە وەرزی رابردوو ٢٩ گۆڵی بۆ سێڤییا کرد و لەوەتەی ساڵی ٢٠١٣ درێسی ئەو یانە ئەندەلوسییەی دەپۆشی، کە سێ ساڵ پێش ئێستا لە پاریس سانجێرمانی فڕەنسییەوە گواسترایەوە ریزەکانی یانەکە و سێ ناسناوی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا.