یاریزانێكی مانچێسته‌ر یونایتد نایه‌وێت له‌گه‌ڵ مۆرینهۆ به‌رده‌وام بێت
مۆرینهۆی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شێك له یاریزانه‌كانیان كردووه، یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه داوای ڕۆیشتنی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مۆرینهۆ كردووه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، عه‌دنان یانوزای ناوه‌ڕاستكاری به‌لجیكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی كه داوای رۆیشتن له مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مۆرینهۆ به عه‌دنان یانوزای راگه‌یاندووه كه به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی ده‌ستبه‌ردارت نابین، به‌ڵام به‌شێوه‌ی خواستن ده‌توانیت بڕۆیت.
ئه‌م قسه‌ی مۆرینهۆ، ئه‌م یاریزانه‌ی زۆر توڕه كردووه، به‌وپێیه‌ی ساڵی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ دۆرتمۆند كردووه، بۆیه ئاماده نییه چیتر به‌شێوه‌ی خواستن له مانچێسته‌ر بڕوات، ئه‌مجاره‌یان ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی ماڵئاوایی له شه‌یتانه سووره‌كان بكات.
عه‌دنان یانوزی، به ڕه‌سه‌ن توركه، پێشتریش هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند داوای لێ كردبوو كه یارییان بۆ بكات، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له دایكبووی شاری برۆكسێلی پایته‌ختی به‌لجیكایه، بڕیاریدا یاریی هه‌ر بۆ ئه‌و وڵاته بكات.