یوڤێنتۆس شوێنگرهوهی پۆگبا دهستنیشان دهكات
یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا، دەیەوێت دوای فرۆشتنی پۆل پۆگبا، شوێنگرەوەی ئەو ناوەڕاستکارە فڕەنسییە بدۆزێتەوە.
میدیاکانی ئیتاڵیا ئاشکرایانکردووە، یۆڤێنتۆس دەیەوێت لویز گۆستاڤۆ لە ڤۆلڤسبۆرگی ئەڵمانییەوە بباتە ریزەکانی و پێشبینی دەکرێت نرخی گواستنەوەی ئەو ناوەڕاستکەر بڕازیلییە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ بێت، لە کاتێکدا جگە لە گۆستاڤۆ دەنگۆی ئەوە هەیە یۆڤی چاودێریی تواناکانی ئالێکس ڤیتسێلی ناوەڕاستکاری بەلجیکیش بکات، بەڵام نرخی گواستنەوەی ڤیتسێل دەگاتە ٢٥ ملیۆن یۆرۆ، بۆیە گۆستاڤۆ نزیکترە ببێتە شوینگرەوەی پۆگبا، کە چاوەڕی دەکرێت بەمزووانە ئەو ناوەڕاستکارە فڕەنسییە ریزەکانی یانەکە جێبهێڵێت.
گۆستاڤۆی تهمهن 29 ساڵ، له هاوینی 2008 پهیوهندی به یانهی هۆفینهایمی ئهڵمانیا كرد، دواتر له نێوان ساڵانی 2011 ـ 2013 بۆ ریزهكانی بایرن میونشن گواسترایهوه، ماوهی 3 وهرزیشه یاری بۆ یانهی ڤۆڵفسبۆرگ دهكات.