لیرۆی سانی ده‌چێته مانچێسته‌ر سیتی
رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، سانێی ٢٠ ساڵان ئێوارەی هەینی ماڵئاوایی لە یاریزانەکانی شاڵکێ کردووە و چاوەڕێ دەکرێت بەمزووانە بەرەو شاری مانچێستەر گەشت بکات، بۆ ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و بەفەرمی ببێتە یاریزانی مان سیتی.
پێشتر رۆژنامەی سەنی بەریتانیش ئاشکرایکردبوو، مانچێستەر سیتی و شاڵکێ لەسەر گواستنەوەی سانێ گەیشتوونەتە رێککەوتن و بەرامبەر ٣١ ملیۆن پاوەند ئەو ناوەڕاستکارە ئەڵمانییە دەچێتە ریزەکانی سیتیزنس.
لیرۆی سانی پێشتر یاریی بۆ یانه‌ی لیڤه‌ركووزنی ئه‌ڵمانیاش كردووه، به‌هۆی ئاستبه‌رزیش وه‌ك بچووكترین یاریزان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌شداریی له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا كرد.