كامیۆنێك چه‌كی ئه‌مه‌ریكی ده‌دزرێت
سوپای ئه‌مه‌ریكا 10 هه‌زار دۆلار ده‌داته ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری‌یان پێبدات
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له تاوانه‌كان، له سوپاسی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كامیۆنێك چه‌كی سوپای وڵاته‌كه‌ی له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له ئه‌ڵمانیا، دزراوه.
كریس گره‌ی، گوته‌بێژی یه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسی دزینی ئه‌و چه‌كانه به‌رده‌وامه و ئه‌و چه‌كانه دزراویشن چه‌كی سووكن.
كریس گره‌ی گوتیشی: "له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، هه‌موو گریمانه‌كان تاووتوێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێستا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت، كه‌سێك به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگه‌پێدانی هه‌بێت، هاتووه‌ته ناو بنكه سه‌ربازییه‌كه و ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی دزیوه، به‌ڵام ئێمه ته‌نها پشت به‌و گریمانه‌یه نابه‌ستین".
سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه، 10 هه‌زار دۆلار ده‌داته هه‌ر كه‌سێك، كه زانیاری‌یان پێبدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه دزراوانه.
ئه‌و گوته‌بێژه روونیشكردنه‌وه، له مانگی ته‌ممووز/ یۆلیۆی ئه‌مساڵ، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و چه‌كانه دزراون و له ئێستاشدا ترسی ئه‌وه هه‌یه، چه‌كه‌كان له بازاڕی ره‌ش كڕین و فرۆشتنییان پێوه‌بكرێت و بكه‌ونه ده‌ستی تاوانباران.
ئه‌و رووداوه له‌كاتێكدایه، كه كێشه ئه‌منییه‌كان له ئه‌ڵمانیا روویان له‌زیادبوون كردووه، به‌تایبه‌تیش دوای رووداوه‌كانی نێوان 17 تاكو 26ی ئه‌م مانگه.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه، زۆربه‌ی ئه‌و كرده‌وانه له‌لایه‌ن په‌نابه‌رانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، ده‌نگی ناڕه‌زایی هاووڵاتییانی ئه‌ڵمانی به‌رزبووه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن، چاودێرییه‌كان له‌سه‌ر كڕین و فرۆشتنی چه‌ك توندوتۆڵ‌تر بكرێن.
رووداوه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌ڵمانیا، یه‌كه‌میان 17ی ته‌ممووز روویدا و له‌لایه‌ن په‌نابه‌رێكی ئه‌فغانییه‌وه به ته‌ور هێرشكرایه سه‌ر سه‌رنشیانی میترۆیه‌ك، دووه‌میش رووداوێكی ته‌قه‌كردن بوو له‌لایه‌ن گه‌نجێكی به‌ره‌گه‌ز ئێرانی، له مۆڵێكی شاری میونشن، سێیه‌میشیان كوشتنی ژنه په‌نابه‌رێكی سووری بوو به ساتۆر، چواره‌مین رووداویش له‌و مانگه‌دا، خۆته‌قاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌رێكی سووری بوو له ریستورانتێك و پێنجه‌م رووداوی ئه‌منیش، رووداوی ته‌قه‌كردن بوو له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان.
كریس گره‌ی، گوته‌بێژی یه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه، له كه‌یسی دزینی چه‌كه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ڵمانیا، تا ئێستا ناوی ئه‌و بنكه‌یه‌ی ئاشكرانه‌كردووه، كه دزییه‌كه‌ی لێكراوه، به‌ڵام ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند، ئه‌و رووداوه له بنكه‌ی "بانتسیر گازیرنیه"ی هێزی بژارده‌ی ئه‌مه‌ریكایه له نزیك شاری شتوتگارت، له رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا.
ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 800 بنكه‌ی سه‌ربازی، له ده‌ره‌وه‌ی خاكی وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه و له‌و ژماره‌یه‌ش 172 بنكه‌ی له ئه‌ڵمانیایه.