یاریزانێكی بارسێلۆنا مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی به‌یه‌كجاری جێهێشت
له چوونی بۆ یانه‌ی ڤالێنسیا نزیك بۆته‌وه
رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنای ئاشكرای كردووه كه ئه‌مڕۆ مارتن مۆنتۆیا مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی جێهێشتووه و به‌ره‌و پشكنینی پزیشكی یانه‌ی ڤالێنسیا چووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له مۆنتۆیا ئه‌مڕۆ له ناكاو له راهێنانه‌كانی یانه‌كه‌ی هاتۆته ده‌ره‌وه و گفتووگۆی له باره‌ی چوونی بۆ یانه‌ی ڤالێنسیا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مۆنتۆیا له پلانه‌كانی لویس ئێنریكی بۆ وه‌رزی داهاتوو نییه، 3 رۆژه یانه‌ی ڤالێنسیا له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه له گفتووگۆدایه.
مۆنتۆیای ته‌مه‌ن 25 ساڵ، سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بارسێلۆنا ده‌ستی به یاریكردن كردووه، له هاوینی 2015 به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئینته‌ر میلان كرد، به‌ڵام هه‌ر نه‌یتوانی له خولی سێریا ئه‌ی خۆی بگونجێنێت، هه‌ربۆیه له هه‌مان ساڵ به شێوه‌ی خواستن بۆ لالیگا گه‌ڕایه‌وه و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال بێتیس كرد.