له نزیك سلێمانی سوپای پاسداران سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنانی سه‌ربازی ده‌كه‌ن
ده‌یانه‌وێت به‌شداری ئۆپراسیۆنی موسڵ بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی ئێران سه‌رپه‌رشتی سه‌ربازگه‌یه‌كی ڕاهێنان ده‌كه‌ن، له نزیك شاری سلێمانی.
ڕۆژنامه‌ی " شه‌رقولئه‌وسه‌ت" بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه سوپای پاسدارانی ئێرانی، سه‌رپه‌رشتی سه‌ربازگه‌یه‌كی ڕاهێنان ده‌كه‌ن له نزیك شاری سلێمانی،ئه‌و ناوچه‌یه‌ش له ژێر كۆنترۆڵی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندایه به سه‌رۆكایه‌تی "جه‌لال تاڵه‌بانی".
ڕۆژنامه‌كه زانیارییه‌كانی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كوردییه‌وه وه‌رگرتووه و ئامانجی ئه‌و ڕاهێنانه‌ی له‌و سه‌ربازگه‌یه‌دا پاسداران سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، بۆ ئاماده‌كاری شه‌ڕی موسڵ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه به " شه‌رقولئه‌وسه‌ت" ی گوتووه ئێمه دڵنیاین كه هێزێكی سوپای پاسدارانی ئێرانی به‌شداری شه‌ڕی موسڵ ده‌كات، ئه‌مه‌شه كه به‌رپرسه سیاسی و سه‌ربازی و میللییه‌كانی نه‌ینه‌وای له به‌شداری " حه‌شدی شه‌عبی" له‌و شه‌ڕه‌دا نیگه‌ران كردووه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه له‌باره‌ی سه‌ربازگه‌كه‌وه گوتوویه‌تی، ئه‌و سه‌ربازگه‌یه هێنده‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌بێت، له ناوچه سنورییه‌كانی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ ئێران، زانیارییه‌كان ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و سه‌ربازگه‌یه بۆ ڕاهێنانه به میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران له‌لایه‌ن سوپای پاسداران و ئه‌ندامانی " حزبوڵڵای لوبنانی" یه‌وه.