مه‌لایه‌ك: له ئیسلامدا رێگه به كوێله‌ی سێكس دراوه
موزیك ئامرازێكی شه‌یتانه
K24 – هه‌ولێر
بانگخوازێكی توندره‌وی ئیسلامی كه تۆمه‌تباره به هاندانی سێ گه‌نجی به‌ریتانیا به توندوتیژی و ناردنیان بۆ ناو داعش، به شاگرده نووجوانه‌كانی ده‌ڵێت: "له ئیسلامدا رێگه به كوێله‌ی سێكس دراوه".
عه‌لی حه‌مووده، مه‌لای مزگه‌وتی كاردیف له به‌ریتانیایه، كه به‌ر له چوونی سێ گه‌نجی مزگه‌وتی شاره‌كه بۆ ناو ریزه‌كانی داعش له سوریا به گرووپێك له گه‌نجان گوتووه: "رۆژی قیامه‌ت نزیكه"، كه به‌شێكه له پروپاگه‌نده‌ی فریوده‌ری داعش.
ئه‌و مه‌لایه، دوو ساڵ پاش چوونی سێ گه‌نجی شاره‌كه، هێشتا مه‌لای ئه‌و مزگه‌وته‌یه، كه هه‌ر سێ گه‌نجه‌كه سه‌ردانیان ده‌كرد.
ناسر موسه‌نا و ریازخانی 20 ساڵی و برایه‌كی بچووكی موسه‌نا، ئه‌سیل 17 ساڵه له ساڵی 2014 چوونه سوریا.

حه‌مووده له كاتی بانگه‌شه‌ی ئاینی له مزگه‌وتی ئه‌لمه‌نار
بانگخوازه‌كه، چه‌ندین به‌رنامه‌ی ئاینی به‌ناو "حه‌له‌قه" هه‌یه كه تۆماركراون و له مزگه‌وتی "المنار" پێشكه‌شی لایه‌نگرانی كردووه، پۆسته‌رێكیشی بۆ پروپاگه‌نده هه‌ڵواسیوه، كو تێیدا نووسراوه، "ئارامبه و وه‌ره بۆ حه‌له‌قه"
بانگخوازه‌كه له قسه‌كانیدا باس له چه‌ندین حه‌دیس ده‌كات و شرۆڤه‌ی حه‌دیسێك بۆ دیاریكردنی رۆژی قیامه‌ت ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌و كاته‌یه كه كچێكی كوێله دێته لای خاوه‌نه‌كه‌ی.
مه‌لای مزگه‌وتی شاری كاردیف به شاگرده‌كانی ده‌ڵێت: "یه‌كێ له حه‌دیسه‌كان به‌مانای ئه‌وه‌یه كه به‌ره‌و كۆتایی دونیا ده‌رۆین، كه چه‌ندین شه‌ڕی تێدایه، وه‌ك ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه ئه‌مڕۆ ده‌بینین، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕانه‌وه، ژنان وه‌ك كوێله ده‌گیرێن، به‌ڵی، ژنان وه‌ك كوێله ده‌گیرێن". پاشان "خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌چێته لای، چونكه له ئیسلامدا رێگه‌ی پێدراوه، رێگه به‌وه دراوه كه بچێته لای ئه‌و ژنه كه كوێله‌ی ئه‌وه یان ژنی ئه‌وه".
له شرۆڤه‌ی حه‌دیسێكی دیكەدا ده‌ڵێت: "منداڵانی كوێله‌كان وه‌ك دایكیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
هه‌ر له شرۆڤه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌ڵێت: "یه‌كێكیان پێم وایه له هه‌موویان به‌هێزتره، كاتێ به‌ره‌و كۆتایی دونیا ده‌چین، ده‌بینین زۆرێك له مسڵمانان سه‌رپێچی له دایك و باوكیان ده‌كه‌ن... ده‌بینین منداڵه‌كان له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان قسه ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كوێله‌یان بن.

عه‌لی حه‌مووده بانگخوازی توندرەوی ئیسلامی: "له ئیسلامدا رێگه به كوێله‌ی سێكس دراوه".
هه‌ر سێ گه‌نجی شاری كاردیف له به‌ریتانیا كه چوونه ناو داعش و له سوشیال میدیا پروپاگه‌نده‌یان بۆ داعش كردووه، سه‌ردانی مزگه‌وتی منارەیان كردووه و به‌شداری به‌رنامه بانگخوازییه‌كانی حه‌مووده بوونه، كه به جیهادییه‌كانی كاردیف ناسراون.
حه‌مووده كه له فه‌ڵه‌ستین له‌دایكبووه و له به‌ریتانیا گه‌وره بووه، ده‌ڵێت: "موزیك نه‌خۆشییه‌كه و ئامرازێكی شه‌یتانه".

سێ گەنجی شاری كاردیف دوو ساڵ پێش ئێستا چوونە سوریا
خان ساڵی رابردوو له هێرشیكی هه‌وایی كوژرا.
كه‌سایه‌تییه‌كانی ئاینیی ئیسلامی له شاری كاردیف رایانگه‌یاند، حه‌دیسه‌كان ته‌نیا له‌لایه‌ن كه‌سانی وه‌ك داعشه‌وه به‌م شێوازه شرۆڤه ده‌كرێن كه رێگه به كوێله‌ی سێكس ده‌درێت. وه‌ك ده‌زانین كوێله هه‌م له ئیسلامدا و هه‌م له یاساكانی سه‌ر زه‌وی قه‌ده‌غه‌كراوه. هه‌روه‌ها حه‌مودی بە توندره‌وی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه مزگه‌وته‌كانی ناوچه‌ی وێلز خۆیان لێی ده‌پارێزن.
