شارەزایەکی ئابووری: زیاتر لە 16 هەزار ملیاردێر و ملیۆنێر لە عێراقدا هەن

دۆلار
دۆلار

K24 - هەولێر

شارەزایەکی ئابووری رایگەیاند، زیاتر لە 16 هەزار ملیاردێر و ملیۆنێر لە عێراقدا هەن، ئاماژەی بەوەشکرد: ژمارەیان یەکسانە بە نۆ وڵات!.

ئەمڕۆ شەممە، 14ـی تشرینی یەکەمی 2023، نەبیل مەرسومی شارەزای ئابووری، سەبارەت بە نایەکسانی ئابووری لە عێراقدا بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، "چارەکێکی دانیشتوانی عێراق لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و یەک لەسەر سێی گەنجانی عێراقیش بەدەست بێکارییەوە دەناڵێنن".

مەرسومی گوتیشی: "بەپێی ئاماری سەنتەری توێژینەوەی فەرەنسی، 36 ملیاردێر لە عێراق هەن کە هەریەکەیان سامانەکانیان زیاتر لە ملیارێک دۆلارە، هەروەها 16 هەزار ملیۆنێریش کە هەریەکەیان سامانەکانیان زیاتر لە ملیۆنێک دۆلارە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ژمارەی ملیاردێرەکان لە عێراقدا یەکسانە بە ژمارەی ملیاردێرانی ئەم وڵاتانە بەیەکەوە: ئیمارات، کوێت، لوبنان، هەنگاریا، رۆمانیا، پورتوگال، هۆڵەندا، دانیمارک و نەیجیریا".

Fly Erbil Advertisment