له ئه‌مریكا ته‌قه‌كراوه و قوربانی هه‌یه
له ناوه‌ڕاستی شاری ئۆستنی ویلایه‌تی تكساسه
K24 - هه‌ولێر:
له شاری "ئۆستن" ی ویلایه‌تی تكساسی ئه‌مریكا ته‌قه‌كراوه و له ئه‌نجامی ته‌قه‌كان قوربانی هه‌یه.
پۆلیسی ئه‌مریكی له تویته‌ره‌وه هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له ناوه‌راستی شاری ئۆستن ته‌قه‌كراوه و ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه‌ته قوربانی، به‌پێی زانیارییه‌كان تا ئێستا كچێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵان له ئه‌نجامی ته‌قه‌كان كوژراوه و 3 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
پۆلیس داوای له هاوڵاتیان كردووه كه ئێستا له سه‌نته‌ری شاره‌كه ته‌قه ده‌كرێت و له‌و ناوچه‌یه دوور بكه‌ونه‌وه.