ئاماری نوێی كوژراوانی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل راگه‌یه‌ندرا
K24 – هەولێر:
ژماره‌ی كوژراوه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان به‌هۆی بۆردومانی كه‌رتی غه‌ززه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، گه‌یشته 2400 كه‌س، هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی پێكرد، هاوکات ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیلیش گەیشتە 1400 کوژراو، هه‌روه‌ك نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل 9042 كه‌س برینداربوونه.
روونیشیكرده‌وه، له‌نێو كوژراوه‌كانی فه‌ڵه‌ستین، 700 منداڵ هه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل، 1400 ئیسرائیلی كوژراون.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جوولەکەنشینەکانیان بڕی و لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل وەک کاردانەوەیەک، ماوەی هەفتەیەکە رۆژانە کەرتی غەززە بۆردوومان دەکات.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، هەزار و 900 کەسی تێپەڕاندووە؛ لەنێویاندا 614 منداڵ و 370 ژن هەن، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە نزیکەی هەشت هەزار کەس.
هەروەها بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیل، ئەو کەسانەی لەو وڵاتە بەهۆی هێرشی حەماس و گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە سەرووی هەزار و 400 کەس، لەو ژمارەیەش 200ـیان سەربازن.
لەلای خۆیەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا، زیاتر لە 400 هەزار کەس لە کەرتی غەززە ئاوارەبوون و کۆچکردنی خەڵکی باکووری کەرتی غەززە بەرەو ناوچەکانی باشوور بەردەوامە.ریکا بۆ ئیسرائیل دووپاتکردەوە و بەڵێنیشیدا، لە رووبەڕووبوونەوەی حەماس هاوکاری سەربازی زیاتری وڵاتەکە بکات.