عه‌بدوڵڵاهیان: ئه‌گه‌ر بارودۆخی غه‌ززه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئێران ناتوانێت بێده‌نگ بمێنێته‌وه
K24 – هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداری ده‌دا و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرشی زه‌مینی بكاته سه‌ر غه‌ززه، گه‌ره‌نتی نییه هیچ كه‌س بتوانێت بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆل بكات. ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر بارودۆخی غه‌ززه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئێران ناتوانێت بێده‌نگ بمێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 15ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر دووپاتیكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه به‌رده‌وام بێت، گه‌ره‌نتی نییه هیچ كه‌س بتوانێت بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی ئه‌و هێرشانه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شه‌ڕ و پێكدادان و ململانێكان فراوان بن.
عه‌بدوڵڵاهیان جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بارودۆخی غه‌ززه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئێران ناتوانێت بێده‌نگ بمێنێته‌وه. گوتووشیه‌تی، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان فراوان بن، ئه‌مه‌ریكاش كارتێكراو ده‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران روونیشیكردووه‌ته‌وه، له‌میانی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ده‌وحه و له به‌یروت، پێان راگه‌یاندووه، پرسی بارمته ئیسرائیلییه‌كان له‌پێشینه‌ی پلانه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر مه‌رجی پێویست هه‌بێت، ئه‌و كات رێككاری گونجاو ده‌گرنه‌به‌ر.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جوولەکەنشینەکانیان بڕی و لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل وەک کاردانەوەیەک، ماوەی هەفتەیەکە رۆژانە کەرتی غەززە بۆردوومان دەکات.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، هەزار و 900 کەسی تێپەڕاندووە؛ لەنێویاندا 614 منداڵ و 370 ژن هەن، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە نزیکەی هەشت هەزار کەس.
هەروەها بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیل، ئەو کەسانەی لەو وڵاتە بەهۆی هێرشی حەماس و گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە سەرووی هەزار و 400 کەس، لەو ژمارەیەش 200ـیان سەربازن.
لەلای خۆیەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا، زیاتر لە 400 هەزار کەس لە کەرتی غەززە ئاوارەبوون و کۆچکردنی خەڵکی باکووری کەرتی غەززە بەرەو ناوچەکانی باشوور بەردەوامە.