شوێن بۆ ناشتن نه‌ماوه..ته‌رمی كوژراوانی غه‌ززه له‌نێو ئۆتۆمبێله ساردكه‌ره‌وه‌كان ده‌پارێزرێن

K24 - هەولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی كه‌رتی ته‌ندروستی غه‌ززه به‌ناچاری كوژراوه‌كانی هێرشی ئیسرائیل له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان ده‌نێژن و به‌شێكی دیكه‌شیان له‌نێو ئۆتۆمبێله ساردكه‌ره‌وه‌كان ده‌پارێزرێن.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌لامه مه‌عروف سه‌رۆكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حكومه‌تی حه‌ماس رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك ته‌رمی بێ ناسنامه، له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان نێژراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌نێو ته‌رمه‌كاندا، ته‌رمی كۆرپه، منداڵ، پیر و ژن و پیاوی تێدایه.
روونیشیكرده‌وه، گۆڕی دیكه‌ی به‌كۆمه‌ڵمان بۆ ته‌رمی نانه‌سراو ئاماده‌كردووه.
ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆی تایبه‌ت به غه‌ززه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاوبووه‌ته‌وه، نیشانده‌ده‌ن، كه ژماره‌یه‌ك ته‌رمی نه‌ناسراو بۆ ناشتن ئاماده‌كراون.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌وه، ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه، ده‌یان ته‌رمی نه‌ناسراو له گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له شاری غه‌ززه نێژراون.
ئه‌و ئاژانسه باسی له‌وه‌شكردووه، جێگه نه‌ماوه تاكو ته‌رمی كوژراوانی غه‌ززه له غه‌ززه بنێژرێت.
تایبه‌ت به‌م پرسه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی ته‌ندروستی غه‌ززه بڵاویكرده‌وه، كه بۆ پاراستنی ته‌رمی كوژراوانی غه‌ززه، خراونته ناو ئۆتۆمبێله ساردكه‌ره‌وه‌كان، تاكو ده‌گوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، شوێنی ناشتنیان بۆ دابینده‌كرێت.
بەرەبەیانی رۆژی (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بەهاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی "زریانی ئەقسا"یان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکییان ئاراستەی هەریەکە لە شارەکانی تەلئەڤیڤ و سیدۆرت و بیئر سەبع کردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆریان لەو شارانەی باشووری ئیسرائیل داوە، دواتر ئیسرائیل هێرشی چڕی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی لەلایەن حەماس و گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکانەوە کوژراون گەیشتووەتە هەزار و 400 کەس، کە لەو ژمارەیە 291 یان سەربازن.
هاوکات، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوان بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە نزیکەی دوو هەزار و 700 کەس، بریندارەکانیش دە هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماژەی بەوەشداوە، نزیکەی 50 هەزار ژنی دووگیان لە کەرتی غەززە هەن کە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانیان وەک پێویست بۆ دابین نەکراوە.
ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرە فەڵەستینییەکان ناسراو بە (ئۆنروا) بڵاویکردەوە، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا بەهۆی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە کەرتی غەززە ئاوارە بوون.
Mass grave in the Gaza Strip. pic.twitter.com/JbpHE6ndnp
— The Quantum Mechanic (@KentTahir65227) October 16, 2023