ئه‌ڵمانیا داواكاری ئه‌ردۆغان ره‌ت ده‌كاته‌وه
رێگه‌ی نه‌دا به‌شداری له خۆپیشاندانێك له ئه‌ڵمانیا بكات
K24 – هه‌ولێر
ئه‌ڵمانیا داواكاری به‌شداریكردنی ئه‌ردۆغان له خۆپیشاندانێكی توركه‌كانی ئه‌ڵمانیا به ڕیگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس ره‌ت ده‌كاته‌وه.
بڕیاره له شاری كۆلنی ئه‌ڵمانیا خۆپیشاندانی "دیموكراسی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یی كوده‌تا" به‌ڕێوه بچێت، كه رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه پلانی ئه‌وه‌یان دارشتبوو سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به رێگه‌ی فیدیۆ كۆنفرانس به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه ببێت.
به‌پێ هه‌والێكی رۆژنامه‌ی جمهوریه‌تی توركیا، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له شاری كۆلن مۆڵه‌ت به خۆپیشاندانێكی وه‌ها نه‌دا كه ئه‌ردۆغان به رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس به‌شدار ببێت.
پلاتفۆرمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كوده‌تا، كه رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كه‌یه، پاش ئه‌وه‌ی كه دادگایه‌كی ناوچه‌یی رێگه‌یان پێ نه‌دا بۆ رێكخستنی خۆپیشاندانێك به‌م شێوازه، سه‌ردانی دادگای باڵای ئه‌ڵمانیایان كرد. به‌ڵام دادگای باڵا به قازانجی پۆلیسی كۆلن بڕیاریدا، كه له ئه‌نجامدا دۆسیه‌كه‌یان برده دادگای ده‌ستوور، ئه‌ویش مافی دایه پۆلیسی شاری كۆلن و بریاره‌كه‌ی دادگای باڵا په‌سند كرد.
سه‌رۆكایه‌تی توركیا، بڕیاری دادگای ئه‌ڵمانیا ره‌ت ده‌كاته‌وه. ئیبراهیم كالن وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند بڕیاری دادگه‌ی ئه‌ڵمانیا شیاوی قبووڵكردن نییه.