فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی هاوپه‌یمانان به ناچاری له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌نیشێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له ئاسمانی كوردستان تووشی كێشه‌ی ته‌كنیكی بووه له بزوێنه‌ره‌كه‌ی، به ناچاری له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، نیشتووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، به هه‌ماهه‌نگی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، فڕۆكه جه‌نگییه‌كه، به دووری 10 كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژئاوای شه‌قڵاوه، بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی بهتاڵكردووهتهوه و دواتریش له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نیشتووه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگەیەندراوێك لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێکەوتی 31/7/2016 فڕۆکەیەکی شەڕکەری هاوپەیمانان لە ئاسمانی کوردستان تووشی کێشەی تەکنیکی لە بزوێنەرەکەی بوو و بۆیە داوای نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی هەولێر کرد.
بۆ ئەوەی لە کاتی نیشتنەوەی نائاساییی، فڕۆکەکە هیچ مەترسییەك دروست نەکات داوا کرا کە بۆمب و تەقەمەنییەکانی بەتاڵ بکات، ئەوە بوو بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش شوێنێك لە دووریی 10 کیلۆمەتری باکووری رۆژئاوای شەقڵاوەی بۆ دیار کرا و کاتژمێر 14:35ی دوا نیوەڕۆ بۆمبەکانی لە شوێنی دیاریکراو بەتاڵ کردەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێبکەوێتەوە و دواتریش فڕۆکەکە بەبێ کێشە لە فڕۆکەخانەی هەولێر نیشتەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
31/7/2016