قاسم شه‌شۆ: سه‌رۆك بارزانی جه‌خت له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه له شنگال ئاماژه به‌وه ده‌كات له دیداری سه‌رۆك بارزانیدا جه‌خت له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و ده‌رچوونی گرووپه چه‌كداره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 17ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه له شنگال تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانیدا باسیان له بارودۆخی شنگال و رێككه‌وتننامه‌ی شنگال و چه‌ند پرسێكی دیكه‌یان كردووه. گوتیشی، سه‌رۆك بارزانی هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی خۆی دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانی پێشكه‌ش به شنگال بكات.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه له شنگال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال. گوتیشی، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق و وڵاتانی هه‌رێمی هاوكار بن، ده‌توانرێت ئاواره‌كانی شنگال بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.
قاسم شه‌شۆ هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانیدا، هه‌ردوولا هیواخواز بوونه ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی له‌ناو شنگال جێگیر بوونه، شاره‌كه چۆڵ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان كه لێی هاتوون. گوتیشی، ئه‌و گرووپانه با بچن مافی كورد له شوێنه‌كانی خۆیان به‌ده‌ستبهێننه‌وه و كۆتایی به داگیركارییه‌كانی شنگال بهێنن.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه له شنگال به پێویستی زانی گرووپه چه‌كداره‌كانی ناو شنگال شارۆچكه‌كه به‌جێبهێڵن بۆ ئه‌وه‌ی بیانوو نه‌ده‌نه ده‌ست توركیا و هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر شنگال رابگرێت، كه به‌هۆیه‌وه زیانی پێ ده‌گات.