هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی ئامێریكا له ئۆلمپیاد زه‌برێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت
زۆربه‌ی ئه‌ستێره‌كانی بایكۆتی ئۆلمپیاد ده‌كه‌ن
فیدراسیۆنی تۆپی باسكه‌ی ئامێریكا، نیگه‌رانی خۆی له بڕیاری بایكۆتكردنی به‌شێكی زۆر له ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له ئۆلمپیاد راگه‌یاند.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ستێره دیاره‌كانی باسكه‌ی ئامێریكا كه هه‌ڵگری مێدالیای زێری ئۆلمپیادن له ترسی ڤایرۆسی زیكا كه له به‌رازیل بڵاو بۆته‌وه، به ناچاری له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه كشانه‌وه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئامێریكا له به‌یاننامه‌كه‌یدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌م یاریزانانه كردووه كه له‌گه‌ڵ شاندی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان گه‌شتی ریۆ دی جانیێرۆیان نه‌كردووه پێكهاتوون له (لیبرۆن جه‌یمس، ستیفان كۆری، كریس پۆڵ، جه‌یمس هاردن، ئه‌نتۆنی دیڤیز، كاوه‌ی لیۆنارد و روسێل وێستبرۆك)، له كاتێكدا ئه‌مانه دیاترین ئه‌ستێره‌كانی باسكه‌ی ئامێریكان.
هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی ئامێریكا خاوه‌نی زۆرترین نازناوی ئۆلمپیاده، له كۆی 135 یاری، 130 یاریی له مێژووی ئۆلمپیاد بردۆته‌وه.