به‌هۆی بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له غه‌ززه 500 كه‌س كوژران و برینداربوون
K24 – هەولێر:
فڕۆكه‌ی ئیسرائیل نه‌خۆشخانه‌یه‌كی غه‌ززه‌ی بۆردومانكرد، به‌هۆیه‌وه 500 كه‌س كوژران و برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا جیهانییه‌كان، سوپای ئیسرائیل له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌ی (مه‌عمه‌دانی)ـی غه‌ززه كرد، به‌هۆیه‌وه 500 كه‌س كوژران و برینداربوون.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، ئه‌وانه‌ی له‌نێو ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دابوون، له ترسی بۆردومانی ئیسرائیل ماڵه‌كانیان جێهێشتبوو و خۆیان له‌نێو ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه حه‌شاردابوو.
به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه، مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌ستین سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و له لووتكه‌ی چوار قۆڵی نێوان (جۆ بایدن، سیسی، ناتانیاهۆ و مه‌حموود عه‌باس) كه بڕیاربوو ئه‌نجام بدرێت، كشایه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینیش ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیلی به جینۆساید له‌قه‌ڵه‌مدا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانی غه‌ززه، 500 كه‌س كوژراون و سه‌دان برینداری دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی غه‌ززه بانگه‌وازیكرد، كه ناتوانن وه‌ك پێویست به‌هانای خه‌ڵكه‌كه‌وه بچن، چونكه قه‌باره‌ی هێرشه‌كه زۆر گه‌وره‌یه.
میدیا جیهانییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ته‌رمی زۆربه‌ی كوژراوه‌كان پارچه پارچه بوون و سووتاون و ناناسرێنه‌وه و دۆخه‌كه ئێجگار مه‌ترسیداره.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی كوژراوه‌كانی غه‌ززه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه له‌وه‌ته‌ی 7ـی ئه‌م مانگه‌وه، 3000 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند، به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه هێشتا ژماره‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، 12500 كه‌سیش به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه تا ئێستا برینداربوونه.
بەرەبەیانی رۆژی (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بەهاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی "زریانی ئەقسا"یان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکییان ئاراستەی هەریەکە لە شارەکانی تەلئەڤیڤ و سیدۆرت و بیئر سەبع کردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆریان لەو شارانەی باشووری ئیسرائیل داوە، دواتر ئیسرائیل هێرشی چڕی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.
سوپای ئیسرائیلیش پێشتر رایگەیاندووە، ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی لەلایەن حەماس و گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکانەوە تا ئێستا کوژراون، گەیشتووەتە 1400 کەس.