بە بەشداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆنفرانسی دەرفەتەکانی گەشەکردن و داهاتووی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان بەرێوەدەچێت

K24 – هەولێر:

هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ هه‌ولێر بە بەشداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و سەرۆکی کۆمەڵەی بانکە ئەهلییەکان کۆنفرانسی دەرفەتەکانی گەشەکردن و داهاتووی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەده‌چێت.

وا بڕیاره‌ رۆژی (شه‌ممه‌ 21ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) لە شاری هەولێر بە بەشداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و وەدی ئەلحەنزەل، سەرۆکی کۆمەڵەی بانکە ئەهلییەکان، کۆنفرانسی دەرفەتەکانی گەشەکردن و داهاتووی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان بەرێوه‌بچێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ محەممەد حاتەم  لە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی  کۆمەڵگەی بانکە ئەهلییەکانی  عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو لە هەولێر به‌ بەشداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەدی ئەلحەنزەل سەرۆکی کۆمەڵە بانکە ئەهلییەکانی عێراق و ژمارەیەک بانکی ئەهلی عێراقی و ژمارەیەک بانکی وڵاتانی عەرەبی کۆنفرانسی دەرفەتەکانی گەشەکردن و داهاتووی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان بەرێوەدەچێت.

محه‌ممه‌د حاته‌م هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئامانج لەم کۆنفرانسە بریتییه‌ له‌ پێشخستنی کاری بانکەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

روونیشیكرده‌وه‌، كۆنفرانسه‌كه‌ ته‌نیا ماوه‌ی یه‌ك رۆژ ده‌خایه‌نێت.