مه‌لا یاسین: سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی مه‌به‌ستیه‌تی وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆ له گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بن

K24 - هەولێر:
گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنه‌رانی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هه‌وڵ ده‌دات وه‌به‌رهێنه‌ران به پڕۆژه‌كانیان به‌شداری له گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زۆرترین ده‌رفه‌تیان پێ ده‌دا.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 18ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) مه‌لا یاسین، گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنه‌رانی کوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ و جیاواز له كاتێكی زۆرباش بوو، به‌تایبه‌ت كه ئامانجی سه‌ره‌كی بریتی بوو له پێشخستنی بواری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان و زاڵبوون به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و وڵاتانی هه‌رێمی كه رێگری له پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و بواری وه‌به‌رهێنان تێیدا ده‌كه‌ن.
گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنه‌رانی کوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌رۆكوه‌زیران له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان زۆرترین ده‌رفه‌تی به وه‌به‌رهێنه‌ران دا بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی خۆیان بكه‌ن، كه خودی خۆی ته‌نیا شه‌ش خولهك قسه‌ی كرد. ناوبراو گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له وه‌به‌رهێنه‌ری گه‌وره و نیشتمانپه‌روه‌ره كه ده‌توانن خزمه‌تی زۆری پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانی كوردستان بكه‌ن.
گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنانی کوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ران ئه‌نجامی دا، تێیدا ده‌ركه‌وت سه‌روه‌ت و پڕۆژه‌كانی ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه بایی 50 ملیۆن دۆلاره! بۆیه سه‌رۆكوه‌زیران هه‌وڵ ده‌دات و مه‌به‌ستییه‌تی سوود له‌و وه‌به‌رهێنه‌ره ناوخۆییانه ببینێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، له كاتێكدا به‌شێكیان له ئێستادا له شاره‌كانی عێراق به بڕی 18 ملیۆن دۆلار پڕۆژه‌یان وه‌رگرتووه و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و به‌هایه له هه‌رێمی كوردستانی سوودی لێ ببینرێت.
رۆژی (سێشەممە 17ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە داوە کە هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆری بە پەرەپێدانی پرۆسەی وەبەرهێنان داوە و کاریکردووە لە پێناو پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی و نەهێشتنی کێشە و ئاستەنگەکان لەبەردەم وەبەرهێناندا.
جەختیشی لەوە کردەوە کە تا ئێستا هەنگاوی باش بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان نراون، بەڵام ئامانجمان ئەوەیە هەنگاوی زیاتر لەم بوارەدا بنێین.
سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری کاراکردنی سیستەمی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بەتایبەتی خزمەتگوزاریی دارایی.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی وەبەرهێنەران و کەرتی تایبەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە هاوکار و یارمەتیدەر و هەماهەنگکار بوون لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش بە ئاراستەی گەشەپێدانی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز و ڕەخساندنی زیاتری دەرفەتی کار.