لە سەرووی ناکۆکییەکانەوە لەگەڵ د. شوان خۆشناو و د. خەلیل ئیسماعیل

بەرنامەی لە سەرووی ناکۆکییەکانەوە
پێشکەشکار: ئەحمەد زاوێتەیی
ھەر ڕژێمێکی نوێ لەعێراق ھاتبێت لەگەڵ کورد ڕێککەوتن دەکات و دواتر پاشگەزدەبێتەوە دەبێتە ئەگەری شەڕی لەناوەڕاستی چەرخی بیستەم و تا سەرھەڵدانێ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا درێژدەبن و ناگەنە ئەنجامی کاریگەر بابەت بەسیستەمی دەسەڵاتەوە گرێنەدراوە بەڵکو لەگەڵ ھەموو سیستەمەکان بەردەوام بووە تاکو ئەمڕۆ ئەوەی دەست کورد کەوتووە لەھەرێمی کوردستان بەدوو ڕێگا بووە یەک وەختی کورد یەک و پێک خەباتێ دەکەن وەکی سەرھەڵدانێ دواتر لەکۆچ و ڕەڤا ملیۆنی کو لەھەردوو ڕوودانان کورد یەکگرتووبوونە و دوو وەختی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتی کورد دەگرێت و شەڕی ڕووخانی سەدام و شەڕی داعش وەک نمونە بەغدا بەحەزی خۆی ھیچی بۆ کورد نەویستووە ئەگەر ھیچی دابێتە کورد دواتر پەشیمان بۆتەوە لەم ئەڵقەیە لەگەڵ ھەردوو بەڕێزان خەلیل ئیسماعیل پرۆفیسۆر لەجیۆپۆلەتیکی کورد و دکتۆر شوان خۆشناو پسپۆڕ لەمێژووی ھاوچەرخدا بەناوی خۆم و ئێوەشەوە بەخێرھاتنی ھەردوو بەڕێزان دەکەم.
ئەگەر لەد.شوان خۆشناو دەست پێبکەین ئەگەر خوێندنەوەیەک بکەیت بۆ ڕێککەوتنەکانی نێوان کورد و بەغدا سەرەتا بەگرنگی باس دەکرێن بەڵام دواتر جێبەجێ ناکرێن؟
د.شوان خۆشناو
سەرەتا زۆر سوپاس بەداخەوە ئێمە ئەزمونێکی تاڵ و یادەوەری ناخۆشمان ھەیە لەمێژووی دانوستاندنەکان لەدامەزاندنی دەوڵەتی عێراق تائەمڕۆ ئاسایی ئەو دەوڵەتە ھەر عەرەب حکومی کردووە (٨٢)ساڵ لە ١٩٢١ تا ٢٠٠٣ حکومڕانانی عەرەبی سەردەست حکومڕانی ئەم ووڵاتەیان کرد لەدوای ٢٠٠٣ بەدواوە حکومڕانانی شیعەی عەرەب حکومرانیان کرد ئەگەر پانۆڕامایەکی مێژوویی سەیری وێستگە سەرەکیەکانی نێوان کورد و ڕێککەوتنەکانی نێوان کورد و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی و حکومەتی عێراقی کۆمەڵێک شتی سەیر دەبینین ھەرلەسەردەمی پاشایەتیدا تاسەردەمی شێخ محمود.
ئەحمەد زاویتەیی
ئایا ئەوکاتە ھیچ ڕێککەوتنامە ھەبوو لەنێوان شێخ مەحمود و بەغدا؟
د.شوان خۆشناو
بەڵێ کۆمەڵێک ڕێککەوتنامە نەک پەیماننامە کۆمەڵێک ھاتن و چوون و ھەبوون لەسەردەمی شۆڕشی گەورەی بارزانی بەھەمان شێوە ١٩٤٣ _١٩٤٥ ڕێککەوتن ھەبوو دواتر شکێنرا دواتریش حکومەتی عێراق بەپاڵپشتی بەریتانیەکان ھێرشێکی ناڕەوایان کردە سەر ئەو ناوچەیە ئەگەربێین باس لەسەردەمی عبدالکریم قاسم بکەین کورد ڕاستە لەسەرەتایی شۆڕشی ١٤ی تەموزی ١٩٥٨کۆمەڵێک دەستکەوتی بەدەست ھێنا بەڵام لەبەرامبەر ئەوەدا کورد بوویە شورا و پاڵپشتی ئەم شۆڕشەی ١٤ی تەموز بوویە بەرگریکارێکی سەرسەخت بۆ مانەوەی حکومەتی عبدالکریم قاسم بەڵام دەبینین لەسەربەڵینەکانی خۆی نەما.
ماوەیەکی کورتی بەسەردا تێپەڕی لەسەر بنەما سەرەکیەکانی شۆڕش ھەڵگەڕایەوە کەوتە کڕینی خەڵکی دژی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد و کۆمەڵێک ھەنگاوی نا وەکو حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی پێشوو ئەم ھەنگاوانە بوونە ھۆی نیگەرانکردنی نەتەوەی کورد و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازەکەی دەزانین لەسەردەمی عبدالکریم قاسم شۆڕش ھەڵگیرسا،.
ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول بوویە ھۆکارێک بۆ ڕووخانی حکومەتی عێراقی تەنانەت حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق کە گۆڕاینە بەکودەتا حکومەتێکی تر ھاتوتە سەر دەسەڵات یەک لەھۆکارەکان کوردبووە.
ئەحمەد زاویتەیی
ئایا دەتوانین بڵێین سەرەڕای غەدر و زوڵمێکی مەزن لەکورد کراوە زوڵم کردن لەکورد وەک نەفرەتێک بووە بۆ ڕژێم کە حکومەتی عێراقی کردووە؟
د.شوان خۆشناو
سەد لەسەد وەک دەردێک بەرۆکی دەوڵەتەکەیان گرتووە ئەم دەوڵەتە لەسەرەتادا بەخواست و ویستی کورد دروست نەبوو کورد فەرامۆش کرا بەبێ خواستی خۆی بەعێراقەوە لکێنرا. ئەگەر سەیری دانوستاندنەکان بکەین بۆ نمونە چەند نمونەیەک بھێنینەوە لەساڵی ١٩٦٢ کاتێک لەگەرمەی شۆڕشی ئەیلول بوو بەعسیەکان ھەوڵ دەدەن پەیوەندی بەسەرکردایەتی سیاسی کورد بکەن ھەرچەندە لەسەرەتادا بەھیچ شێوازێک لەگەڵ مافەکانی کورد نەبوون بەڵام لەڕێگای کەریم قەرەنی کەئەفسەرێکی خانەنشینی کورد بوو خەڵکی سلێمانی بوو دواتر ئەو ڕاسپێردرا لەلایەن تاھیر یەحیا کەلەناو بەعس بوو ڕاسپێردرا بۆ ئەوەی پەیوەندی بەکوردەکان بکات جۆرێک لەگفتوگۆ ھەبێت لەئەگەری سەرھەڵدانی شۆڕش کوردەتا لۆ ئەوەی ماف و داخوازیەکانی کورد ڕەچاوبکرێ بەھەند وەربگیرێت ئەوەبوو ڕێککەوتن لەسەرئەوەی کەئۆتۆنۆمی لەچوارچێوەی عێراقێکی دیموکراسی بدرێتە کورد لەکاتی ئەنجامدانی شۆڕشەکە خەریک بوو دانیان بەمافەکانی کوردا دوای دانیشتنی سەیدا ساڵح یوسفی لەگەڵ ڕاستگری بەعس عەلی ساڵح سەعدی بەڵام پێڕانەگەیشتن مۆربکەن کودەتاکە خێرا ڕوویدا.
ئەحمەد زاویتەیی
دکتۆر شوان مەبەستت کودەتای سەدام حسێنە؟
د.شوان خۆشناو
نەخێر کودەتای یەکەمی بەعس ٨ی شوباتی ١٩٦٣ عبدالسلام عارف ئەوەبوو بەعسیەکان بۆ ٩مانگ و ١٠ڕۆژ حکومڕانی عێراقیان کرد تەبعەن ئەو ٩مانگە و دە ڕۆژە بەخراپترین کاتی حکومڕانی دادەنرێت چونکە بەئاگر و ئاسن کەوتنە وێزەی گەلانی عێراق و گەلی کوردیش بێ بەش نەبوو چونکە باس لەمفاوەزەتەکان دەکەین ھەرلەسەرەتادا کورد لەپێشوودا ڕێککەوتنی ھەبوو.
ھەردوو شۆڕش باوەشیان بەیەکدا کرد ھەر زوو لەسەرەتادا بەعسیەکان خەریکی کات کوشتن بوون خۆیان لەجێبەجێکردنی بەڵێنەکان دەدزیەوە کەبەکوردیان دابوو سەرەڕییان دەکرد پەیمان شکێنیان دەکرد.
کۆمەڵێک خروقاتی ناخۆشیان ھێدی ھێدی کورد داوای جێبەجێکردنی داخوازیەکانی دەکرد کورد بەسەرکردایەتی بەڕێز بارزانی پەلەی دەکرد لەجێبەجێکردنی داواکاریەکانی ئەو ڕێککەوتنانەی بەقسە دەکرا داوای دەکرد جێبەجێ بکرێن بەڵام دوای ماوەیەک دەبینین ئەوانیش کاتیان کوشت و پاشەکشەیان کرد لەجێبەجێکردنی داواکاریەکان تەنانەت بارزانی کۆنگرەیەکی بەست.
سنوری ٥٠٠کەس لەکەسایەتیە سیاسیەکان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردی ھەمووی تێدابوو ئەو کۆنگرەیە بەسترا بۆ ئەوەی یەکدەنگ یەک گوتار داوای مافەکانی خۆیان بکەن بەڵام بەعسیەکان تەواوی بڕیارەکانی کۆنگرەکەیان ڕەتکردەوە لەوکاتەدا ئەوان سەرقاڵی پێکھێنانی یەکێتی عەرەبی بوون لەنێوان ناسری و بەعسی و سوریەکان میسر و عێراق و سوریا بێتە یەک دەوڵەت وەک ئومەی عەرەبی ئەوە لەسەردەمی بەعسیەکان ئەوەبوو لەحوزەیرانی ١٩٦٣ھێرشی گەورەی ناڕەوایان کردە سەر کوردستان ئەم ھێرشانەبوونە ھۆی کاولبونی دەیان شاروگوند تا ١٨ تشرینی دووەم عبدالسلام عارف دێتەوە سەردەسەڵات و بەھاتنی ئەو ھەوڵی ڕێککەوتنی ھاتە ئاراوە دەرفەتێک ڕەخسا بەنەمانی بەعسیەکان چونکە ئەوان زۆر توند و تیژبوون بەڵام قەومیەکان.
ئەحمەد زاویتەیی
گۆڕانکاری لەدەسەڵاتی لەمەلەکی بۆ پادشایەتی دواتر بۆ عبدالکریم قاسم و عبدالسلام عارف تا سەدام حسێن و تائێستا گۆڕانکاری نەبووە لەھەڵوێستی ئەوان بەرامبەر کورد؟ ڕێککەوتنەکان جێبەجێ نەدەکران؟
د.شوان خۆشناو
نەیانتوانی ڕێککەوتنەکان جێ بەجێ بکەن بۆ نمونە ١٠ی شوباتی ١٩٦٤ ئاگربەست کرا لەسەردەمی عبدالسلام عارف ھەرچەندە ئەم ئاگربەستە بوو بەھۆی پەرتەوازەیی کورد لێکترازان بەڵام حکومەتی عێراقی کۆمەڵێک بڕیاری دابوو بڕیارەکانی جێ بەجێ نەکرد بەھیچ شێوازێک یەکێ لەوانە بەیاننامەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ نزیکەی یەک ساڵێک بەسەر ئەو ڕێککەوتنە ١ساڵێک بەسەرئەو ڕێککەوتنە تێدەپەڕێت دەڵێ بڕیاربوو ٤٠ملیۆن دینار خەرج بکات بەڵام ساڵانە پێنج ملیۆن دینار بۆ ئەوە ئاوەدانکردنەوەی کوردستان بدات تەنیا ٢ ملیۆنی خەرج نەکردووە ٣ملیۆنەکەی لەخۆشکردنی ڕێگای سەربازی و ویژدان کڕین و دروستکردنی جاش خەرج کردووە.
ئەوکاتەش بەھەمان شێوە داخوازیەکانی کورد ڕەچاو نەدەکرا گەورەترین دەستکەوت کەدەست کورد کەوت بەیانی یازدەی ئازاری ١٩٧٠بوو دوای گەڕی دووەمی ھاتنی بەعسیەکان.
ئەحمەد زاویتەیی
لێرە بوەستێنن دواتر دەست پێدەکەینەوە بۆ پرسیارێک بچینە لای د.خەلیل وەک جیوپۆلەتیک جوگرافیا ڕۆڵی لەچارەسەرنەکردنی کێشەی کورد لەگەڵ بەغدا کە دراوسێ دۆستمان نیە.
ئەگەر تۆ وەک جیوپۆلەتیک بۆمان باس بکەیت؟
د.خەلیل/ پێشەکی سوپاستان دەکەم سوپاسی کاک د.شوان دەکەم کە بابەتێکی زۆر گرنگە کەپەیوەندی ھەیە بەداھاتووی ھەرێمی کوردستان و ئێستای ھەرێم ئێمە دووخاڵی سەرەکی ئەگەر تەواوکەری مێژووی کاک شوان باس بکەین دوو ھۆکار کاریگەری بوون لەسەرەتادا لەدروستبوونی دەوڵەتی عێراقی یاخود لەدوای شەڕی جیھانی یەکەم تائەمڕۆ کاریگەری ھەیە لەسەر ئەمڕۆی کوردستان.
١)دابەشکردنی کوردستان لەدوای شەڕی جیھانی یەکەم کوردستان دابەشکرا بەسەرچواردەوڵەت ئەمە کاریگەری گەورەی ھەبوو لەسەر ڕابردوو و ئێستا و داھاتووی گەلی کورد.
٢)بەنسبەت کوردستانی عێراق و ولایەتی موسڵ لە١٩٢٥ بوو بەبەشێک لەدەوڵەتی عێراقی کە ئێمە ھەموومان دەزانین کە دەوڵەتی عێراق تەنیا لەدوو ولایەت پێک دێت ،. ولایەتی بەغدا و بەسرە ھیچ ڕۆژێ لەڕۆژان کەلێکۆڵەرەوان باسی ئەوە دەکەن کە ولایەتی موسڵ کوردستانی عێراق نەبۆتە بەشێک لەعێراق.
ئەحمەد زاویتەیی
ولایەتی موسڵ بۆچی دوو ھەڵبژاردەی ھەبوو یان لەسەر تورکیا بێ یان لەسەر عێراق بۆچی ھەڵبژاردەی سێیەمی نەبێت کەخۆی ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟
د.خەلیل/ خۆی کاک ئەحمەد لەڕێککەوتنامەی سایکس بیکۆ لە١٩١٦ نەخشەیەکی ئەم ناوچەیە جێگیرکرا لەنێوان ئەندامانی ھاوپەیمانی فەرەنسا و بەریتانیا و ڕووسیا.
نەخشەکە بەمشێوەیە لوبنان لەگەڵ سوریا لەگەڵ ولایەتی موسڵ ئەبنە ژێر داگیرکاری فەرەنسا ئەمە خۆی لەخۆیدا دەریخست ولایەتی موسڵ پەیوەندی بەعێراقەوە نیە.
عێراق بەھەردوو ولایەتی بەغدا و بەسرەوە زائیدەن ئەردەن و فەلەستین لەژێر داگیرکاری بەریتانیاکرابوو ئەم دابەشکاریە بەردەوام بوو لەدوای جەنگی جیھانی یەکەم بەڵام بەریتانیا کە دەسەڵاتێکی زۆر گەورەی ھەبوو وەک ئەمریکای ئەمڕۆ توانی ولایەتی موسڵ بلکێنێت بەعێراق و بیکاتە سێ ولایەت. ھەنگاوێکی زۆر گرنگ بوو دژی ئایندەی کورد لەو سەردەمە بەڕاستی کورد لەوکاتە بەڵێنێکی لەبەریتانیەکان لە ڕێککەوتنامەی سیڤەر ساڵی ١٩٢٠ بڕیاردرابوو دەوڵەت بۆ کورد دروست بکرێت وەک چۆن دەوڵەت بۆ گەلانی دروست کرا لەوانە عەرەب و یەھودیەکان بەڵام بەریتانیەکان جگەلەوەی ولایەتی موسڵیان لکاندبەعێراقەوە پەشیمان بویەوە لەوەی کە پشتگیری کورد کرد لەوەی بێتە دەوڵەت. ئەم فاکتەرانە ھەموو ھۆکاربوون بۆ کاردانەوەی کورد کەشۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید دواتر بارزانی ھات لەوکاتەدا بزوتنەوەی کوردی لەقۆناغێکەوە ھاتە قۆناغێکی تر قۆناغی تازە لەدوای ساڵی ١٩٥٨ بەڕاستی قۆناغێکی زۆر گرنگە چونکە دەستوری کاتی شۆڕشی تەموز نوسرابوو عەرەب و ئەکراد شرکا فی ھزا الوەتەن ئەمە یەکەمین دەستکەوتی گرنگ بوو بۆ کورد لەدەستور نوسرابوو.
ئەحمەد زاویتەیی
ھەرچەندە دانوستاندکرابێت لەنێوان کورد و بەغدا لەنێوان بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردیدا ھەمووکات سنورکێشەبووە چەند جێگای چ شوێن جێگای کوردانە لەوکاتەدا ئێستا کێشەکان بەردەوامن وەک ماددەی ١٤٠ی دەستور لەڕووی جیوپۆلۆتیکەوە باس بکەیت؟
د.خەلیل
بابەتێکی گرنگ ھەیە ئەوەی کاک د.شوان باسی کرد کەلەدوای ١٩٢٠ دەستکەوتی گرنگ بۆ کورد بەدەست ھاتن تۆ ئاماژەت بە ١٩٧٠کرد زۆر گرنگ بۆ کورد بۆچی یەکەمجار حکومەتی عێراق ئیعترافی کرد کورد لەشوێنێکی ھەیە ناوی دانا کوردستانی عێراق.
ئەحمەد زاویتەیی
بەغدا بەئیرادەی خۆی ناوی کوردستانی دانا و بڕیاریدا ماف بدرێتە کورد یان فشاری بەریتانیا بۆ سەر بەغدا؟
د.خەلیل/
چۆن سنوری کوردستان دیاری بکرێتەوە بەنسبەت ڕێککەوتنامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ کرا بەدوو قۆناغ،.
١)دھۆک و ھەولێر و سلێمانی.
٢)بڕیار بوو سەرژمێری بکرێتەوە لەسەر بنەمای ئەو سەرژمێریە کەشوێن ئەمڕۆ پێی دەڵێن ناوچەی کوردستانی دەرەوەی ھەرێم دەبێتە بەشێک لەکوردستان بەڵام بەداخەوە نە سەرژمێری کرا نە ئەم کێشانە چارەسەرکرا.
تا ئەمڕۆ بەردەوام بوو حکومەتی عێراقی یەک لەدوای یەک ڕێککەوتن دەکەن لەگەڵ کورد و ئەگەن بەڕێککەوتنی دیاری کراو بەڵام دواتر پەشیمان دەبنەوە چونکە حکومەتی عێراق ھەرلەسەرەتاوە تا ئەمڕۆ زۆر تەئکید دەکەم زۆر قەناعەتیان نیە کورد دەوڵەتیان ھەبێت. کورد ئەبێت نیشتیمانیان ھەبێ شوێن و جێگەی خۆیان ھەبێت لەبەرئەوە سەیرئەکەین بەردەوام زەخت ھەیە لەسەر بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد ئنجا بەسیاسەتی بەعەرەبکردن.
ئەحمەد زاویتەیی
کرداری بەعەرەب کرد ھەر گرێدراوە بەجیۆپۆلەتیکی کوردستانەوە؟
د.خەلیل/
سیاسەتی بەعەرەب کرد ھەرلەسەردەمی بەعس دەستی پێکرد تائەمڕۆ بەردەوام بوو دوو ئامانجی سەرەکیان ھەیە یەکەم کەمبوونی گەلی کورد لەعێراقەوە چەند بتوانن دەریان بکەن و خاکیان داگیربکەن و تەسفیری کوردە فەیلیەکان بکەن.
خاڵی دوو لاوازکردنی بزوتنەوەی کوردی ڕێگای جۆراوجۆریان گرتۆتەبەر بۆ کەمکردنەوەی کورد.
ئەحمەد زاویتەیی
د.شوان بابچینەوە سەربابەتی ١١ی ئازار ئەگەر بۆمان باس بکەیت ھەرچەندە ڕوحی کێشرا و بێ ناوەڕۆک کرا بەدروستی جێبەجێ نەکرا بەڵام بەڵگەیەک دووبارەیە تا ١٩٩١ لەسەر سنوری ١١ی ئازاری ١٩٧٠ ئەگەر تۆ بۆمان باس بکەیت تائەمڕۆ؟
د.شوان خۆشناو
ئەساسی بڕگە و بەندەکانی ١١ی ئازار دەگەڕێتەوە بۆ ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٦٦نمونەیەکی بەسیت لەسەر خیلاف شکاندنی حکومەتی عێراق لەوکاتەدا لەنیسانی ١٩٦٦ عبدالسلام عارف لەکۆپتەرەکەی کەوتەخوار مرد دواتر عبدالرحمان عارف برای ھاتە شوێنی دوای ئەوەی لەبەرژەوەندی ئەو یەکلایی بویەوە دوای ئەوەی زەید عوسمان لەبەغدا دەنێردرێ کەمفاوەزات لەگەڵ بارزانی بکات.
کە حکوم گۆڕاوە یەکێکی تر ھاتۆتە سەر حکوم چونکە ئەوکاتە لەشەڕدابوون لەکاتی مفاوەزات لە ٢ی ئایاری ١٩٦٦ ھێرشی گەورەی حکومەتی عێراقی دەستی پێدەکات بۆ سەر چیای ھەندرێن شکستی حکومەتی عێراق لەم شەڕەدا بەغدای ناچار بەگفتوگۆ کرد کە عبدالرحمان عارف خۆی بێیتە لای مستەفا بارزانی بۆ مفاوەزات بەڕاستی یەکێک لەتایبەتمەندیەکانی ئەوکاتە کە کورد لەوپەڕی شکۆدابوو بەردرێژایی شۆڕشی ئەیلول مەلامستەفای بارزانی سەردانی سەردانی بەغدای نەکرد ھەر ئەوان ھاتونەتە سەردانی ئەوکاتەی عبدالرحمان بەزاز کە کەسێکی مەدەنی بوو بەسەرۆک وەزیران کەئەو ١٢خاڵەی بەیانی ٢٩ی حوزەیران دانرا پاشان بوو بەبنەمایەک بۆ بەیانی ١١ی ئازار ڕێککەوتنامەی ١١ی ئازار ھەموومان دەزانین کە حکومەتی عێراق دوای شکستی دوای فشار و گوشاری ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ سەرعێراق.
ئەحمەد زاویتەیی
ساڵی ١٩٦٩ ئەحمەد حسن بەکر شەڕێکی زۆر بەرفراوانی لەدژی کوردستان کرد لەو شەڕەدا پێشمەرگە قارەمانی مەزنی تۆمارکرد یەکێک لەو شەڕانە دەکات کە کوردستان٢٤ فلمێکی سینەمایی لەسەری بەرھەم ھێناوە لە ١٨/٨ لەسینەمای کوردستان نمایشکرا حکومەت شکستی ھێنا بۆیە دانی نا بەڕێککەوتنامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠.
د.شوان خۆشناو
نەک ھەرلەبادینان بەڵکو لەسەرجەم ناوچەکان حکومەتی عێراق لەسەردەستی لەشکری کوردستان شکستی ھێنا ناچاری مفاوەزات بوو ئەوەبوویە بەیانی ١١ی ئازاری ١٩٧٠.
ئەحمەد زاویتەیی
بۆ ڕوونکردن شەڕی دەکان پشتی ئەوەی پێشمەرگە زەڕبەیەکی گەورە لەحکومەتی عێراق دەدات دوای کشانەوەی سوپا تێکشکاو و ئەشکەوتێک دەبینن کە دەنگی گریانی منداڵ و ژن و پیر دێت دەرگای ئەشکەوت دەگرن ھەموویان دەسوتێنن ھەر٧٣کەس جنۆساید دەکرێن.
ئەحمەد زاویتەیی
بەیانی ١١ی ئازاری ١٩٧٠چوارساڵی خایاند بۆچی جارێکی تر شەڕ ڕوویدایەوە؟
د.شوان خۆشناو
لەڕاستیدا بەعسیەکان فشار و گوشاری زۆریان لەسەربووکاتی ھاتنە سەردەسەڵات ویستیان گۆڕانکاری لەخۆیان بکەن ھەرکات لاوازبووبن گفتوگۆیان لەگەڵ کورد کردووە کاتێ بەھێزبوونە لەڕێککەوتنەکان پاشگەزبونەتەوە و ھێرشیان دەست پێکردووە.
ئەحمەد زاویتەیی
د.خەلیل بۆچی بەغدا بەمشێوەیە مامەڵە دەکات د.شوان باسی کرد وەختی بەغدا لاوازبێت سیستەمێکی سەربازی نوێ دێت دەیەوێ گفتوگۆ لەگەڵ کورد بکات ھەتا سەدام حسێن لەدەستپێکی کودەتا گوتی ئەگەر دەوڵەتتان بوێت ئاساییە باسی دەوڵەتیش بکە دواتریش لەحکومی زاتی پەشیمان بویەوە ئەم مامەڵەی بەغدا بۆچی لەساتی لاوازید پێویستی پێمانە لەساتی بەھێزی دژمانە ئەوە ھۆکاری چیە؟
د.خەلیل
ئەوە جەوھەری بابەتەکە جەوھەری بابەتەکە لەکوێیە ھەروەک ئاماژەم پێکرد لەسەرەتای قسەکانم دوای دروستبوونی دەوڵەتی عێراق کە کاک د.شوان ئاماژەی بەمفاوەزاتەکان کردبوو عەرەب دەڵێت استراحە معارب بۆچی دەڵێن استراحە معارب چونکە حکوماتی عێراقی قەت باوەڕی بەوەنیە کە کورد لەعێراق مافی ھاوڵاتیبوونی نیە کیان دروست دەبێ مافی خۆی دەبێ وەکو تۆ ئاماژەت پێکرد کاتێ لاوازدەبێت دەستیان درێژدەکەن داوای دیالۆگ دەکەن بەڵام کاتێ بەھێزدەبێ و ڕێککەوتنەکان لەبیردەکەن چونکە خۆیان باوەڕیان بەناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکان نیە.
پرسیارێکت لە د.شوان کرد بۆچی ١١ی ئازار ئەنجامی نەبوو مەلامستەفای بارزانی کاتێ ڕێککەوتنامەکەش ئیمزا دەکات باوەڕی بەبەعسیەکان نەبوو ئەو قسانەی من دەیکەم کاک مەسعود بارزانی لەپەرتوکەکەی باسی کردبوو ئەڵێم مەلا مستەفا باوەڕی نەبوو بە١١ی ئازار سەرەڕای ئەو ھەموو گرنگیەی کەباسی لێوەکرا لەبەرناچاری بوو چونکە مەکتەبی سیاسی ئیتجاھی وابوو ئەویش بۆ ماوەیەک ئیمزای کرد بەڵام حیزبی بەعس ھەرلەیەکەم ساڵەوە تەجاوزی خاڵەکانی کرد.
ئەحمەد زاویتەیی
ھەوڵدان بۆ تیرۆری مەلا مستەفای بارزانی؟
د.خەلیل
نەک ھەر ئەوەندە پێش ئەوەش جارێ ١٩٧٠ تێپەڕنەبوو کە دەبێ جێگری سەرۆک کۆمار ئەبێت کورد بێت سەرکردایەتی کورد کێی کاندید کردبوو بەڕێز حەبیب کریم حکومەتی عێراقی ڕەتیکردەوە چونکە کوردی فەیلی بوو بەبیانووی ئەوەی کوردی فەیلیە و ئێرانیە.
ئەحمەد زاویتەیی
بۆچی ئەم دژایەتی و توندوتیژیە لەگەڵ کوردی فەیلی ؟ ھۆکارچی بوو؟
د.خەلیل دوو ھۆکار ھەیە یەکەمیان جارێ ساڵێک تێپەڕیوە دەستی کرد بەدەرکردنی کوردە فەیلیەکان بەبیانوی ئەوەی ئێرانین و ناسنامەیان نیە یەکەم لەڕوویی جیوپۆلەتیکی ناوچەکە ئەگەر سەیری نەخشەی کوردستان بکەین دەبینین سنوری ئێران و عێراق لەناوچەی کوردە فەیلیەکان نزیکی بەغدان لەنێوان مەندەلی و پایتەختی عێراق ١٥٠کم وتا ئێران لەشاخەکانی کوردستان بەئاسانی ئەتوانێ سەرپەرشتی ناوچەکان بکات.
ئەحمەد زاویتەیی
بەپێکەنینەوە واتا مێژوو جوگرافیا ھەردووکیان زوڵم لەکورد دەکەن؟
د.خەلیل
ھۆکاری دووەم سیاسەتی بەعەرەب کرد دەیەوێت کورد لە کوردستانی عێراق کەمبکاتەوە.
ئەحمەد زاویتەیی
دوای ١١ی ئازار بێینە پشتی سەرھەڵدانێ چونکە ئەوکاتە دانوستاندن دەستی پێکرد. ھەتا لەگەڵ بەغداش گفتوگۆکرا؟
تا بگەنە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەم حکومەتەی ئێستا و پێش ئەوەی بێنە دەسەڵات ھەتا ئەمڕۆ بەردەوام دیالۆگ نەتوانرا کێشەکە بەڕیشەیی چارەسەربکرێت؟
د.شوان خۆشناو
پێش ئەوەی وەڵام پرسیارەکەت بدەمەوە کە کاک د.خەلیل وەڵامی دایەوە دووشتم ھاتەوە یاد لە ١٩٦٣کە ڕێککەوتن لەگەڵ بەعسیەکان ئەزمونی یەکەم بوو لەسەر ئەوەش ڕێککەوتن کە شەش وەزیر بدەنە کورد لەکاتێکدا دوو وەزیریان دانا و ڕێککەوتنیان پشتگوێ خست حکومەتی عێراقی بەسەرۆکایەتی سەدام حسێن تەنازولێکی گەورەی لەھێڵی تالوب کرد لەکەنداوی عەرەبی بەس بۆ ئەوەی ئێران پشت لەکوردەکان بکات مانای چیە؟!
واتا سەرۆکی عێراق خیانەتی لەدەستوری عێراق کرد کە یەکپارچەیی خاکی عێراق بپارێزێت بەشێکی دایە ئێران تەنیا بۆ ئەوەی لەناوخۆی ووڵات کورد و شۆڕشەکەی لەناوببات.
ئەحمەد زاویتەیی
بۆ ئەوەی زیان بەکورد بگەیەنێت ڕێککەوتنی ئاداری شکاند و ڕێککەوتنامەی جەزائیری شکاند ٨ساڵان عێراقی تووشی جەنگێکی سەخت کرد بۆ ئەوەی سەدام حسێن بچێتە کوێ ئەوەی بەسەری ئێمە بینیمان بکەوێت دواتر لەسێدارە بدرێ؟
د.شوان خۆشناو
بەھەمان شێوە بارزانی ئەوکاتەش متمانەی بەبەعسیەکان نەبوو کودەتای بەعسی یەکەم لە ١٩٦٣ بوو لەنێوان ئیبراھیم ئەحمەد و تاھیر یەحیا دواتر بارزانی ڕازی بوو.
دەستی پێکرد لەساڵی ١٩٧٠ بەھەمان شێوە لەیاداشتنامەی محسین دزەیی ئاماژە بەوە کراوە کە بارزانی ئێمەی کۆدەکردەوە پێی گوتین من باوەڕم بەبەعسیەکان نیە بەڵام لەبەرچی ئەم ڕێککەوتننامە مۆردەکەم بۆ ئەوەی نەڵێن مەلا مستەفا تاکڕەوە تەنھا و تەنھا بۆ خۆی ئەم کارە دەکات تاوەکو سبەی نەڵێن مەلا مستەفا ئامانجی شۆڕشی ئەیلولی بەدینەھێنا لەڕاستیدا کاک ئەحمەد عەرەب و دەسەڵاتدارانی سەردەست باوەڕیان بەکێشەی کوردنیە.
ئەحمەد زاویتەیی
ئایا مێژووی خۆی دووبارە دەکاتەوە کەبەڕێزت باسی مەلا مستەفات کرد کەبەناچاری ئیمزای کردووە تاوەکو نەڵێن تاکڕەوە ئایا پێت وایە مێژوو دووبارە دەبێتەوە ئەم کێشەیەی ئێمەی نەوت وەکو ئۆپۆزیسیۆن لەھەرێمی کوردستان گوتی تەسلیمی بەغدا بکەن دوای سەرۆک وەزیران چوویە بەغدا گەیشتە پێکھاتنێک مەلەفی نەوت ڕادەستی بەغدا دەکات دوای ئەوە ھەر ئەم ئۆپۆزیسیۆنە داوای ڕادەستکردنی نەوتی دەکرد ئێستا بێدەنگن لەبەرامبەر ئەوەی بەغدا شایستە داراییەکانی ھەرێم نانێرێت. مێژوو ھەروەکو پێشتر خۆی دووبارە دەکاتەوە؟
د.شوان خۆشناو
بەڵێ مێژوو ھەروەکو پێشتر خۆی دووبارە دەکاتەوە ئێستا سەیری سۆشیال میدیا بکەیت ئەوانەی لایەنگری سەرسەختیی ئەوەبوون نەوت ڕادەستی بەغدا بکرێت ورتەیان لێوەنایەت و قسە ناکەن.
ئەحمەد زاویتەیی
مێژوو ئەوەی ڕاستە تۆماری دەکات و نیشانی نەوەی داھاتووی دەدات چۆن ئێستا ئێمە ڕاستیەکان دەزانین ١١ی ئازار دروست بوو بوبەبنکەیەک بۆ ئێستا؟!
د.شوان خۆشناو
تاریخ عبرە یەکێک لەسودەکانی مێژوو سودوەرگرتنە لەمێژوو بەداخەوە ئێمە ئەزمونێکی دوورودرێژمان ھەیە لەگەڵ حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق سودمان بەباشی لەو ئەزموونە وەرنەگرتووە!!
ئەحمەد زاویتەیی
د.خەلیل کورد چی بکەن لەگەڵ بەغدا چونکە بەغدا ھەڵوێستی ناگۆڕێ لەدروستبونیەوە تائێستا دواتر کە لاوازن پێویستیان بەکوردە کە بەھێزن دوژمنایەتی کورد دەکەن؟ کورد چی بکەن باشە چیان لەدەست دێت؟
فاکتەری ھێزی ھەرێمی و ناودەوڵەتی چیە لەم بابەتە کورد چ خاڵێکی بەھێزیان ھەیە کەئەم ھاوسەنگیە بگۆڕن؟
د.خەلیل
کاک ئەحمەد ئێمە بەڕاستی باسی پەیوەندی ھەرێم و بەغدامان کرد بۆمان دەرکەوت کەئەم حکومەتەی بەغدا ھەرلەسەرەتاوە تا ئەمڕۆ باوەڕیان بەمافی کوردنیە بەڵام باسی ھەڵوێستی دەوڵەتانی دراوسێمان نەکرد ھەڵوێستی ئەوان لەھەڵوێستی بەغدا خراپترە ئەگەر ھەردووکی کۆبکەینەوە ئەوان باوەڕیان بەمافی ئێمە نیە بەنسبەتی تورکیا لەجەنگی جیھانی یەکەم تا ئەمڕۆ داوای ولایەتی موسڵ دەکات بەئاشکرا بەسیفەتی ئەوەی ولایەتی موسڵ بەشێکە لەتورکیا دووەم ئێرانیش بەھەمان شێوە وا سەیری ھەرێمی کوردستان دەکات کەبەشێکە لەھندوئەوروپی بەشێکە لەئاریەکان.
ئەحمەد زاویتەیی
واتا ھەرێم تورکیا و عێراق و ئێران دەیانەوێ وەک ئەو کچە جوانەی ئامۆزا و کوڕە پور و دراوسێ دەیانەوێ؟
د.خەلیل
بەڵێ عەرەبەکانیش ھەرێم بەبەشێک لەنیشتیمانی عەرەبی دەزانن ئەمە بارودۆخەکەمانە. لەبەرئەوە چی بکەین ئەمە زۆر گرنگە دەبێت بیرلەمێژووی خۆمان بکەینەوە ھەرگەلێ مێژووی خۆی نەکات ناتوانێ بچێتە پێشەوا دەبێ بزانین چ ھەڵەیەکمان کردووە. پەیوەندیەکمان لەگەڵ دەرەوە چ ئەرێنی و نەرێنی لەبیرمان نەچێت سوودی لێ وەرگرین بۆ ئایندە.
دەبێ ئێمە یەکڕیزبین بگەینە ئەو باوەڕەی کە ئێمە دوژمنمان زۆرە نەک بەغدا بەڵکو دوژمنی گەورە و دەوروبەر پشتمانە لەبەرامبەر ئەوە ئەبێ ئێمە لەنەتەوەی خۆمان بکەینەوە دەبێ پلانی ستراتیجیمان ھەبێ بۆ ئایندە.
ئەحمەد زاویتەیی
ئەگەر کێشە مەزن بێت ھەمووی دوژمن بێت نەیار ڕێگە نادەن پلانی درێژخایەنت ھەبێ تەنیا دەبێ لەبیری پلانی ئەمڕۆ بیت؟
د.خەلیل
ئەی من دەڵێم کەبیرمان لەمێژوو کردەوە لەسەر ئەو بنەمایە پلانی ستراتیجی بۆ ئایندە دابنێین زۆر مانای گەورەی ھەیە نەک بۆ ئەمڕۆ سبەی بەڵکو بۆ داھاتوو بەڵکو بەشێوەی تاکتیکی بگەینە ئامانجی خۆمان لەگەڵ دەبێت حیزبابەتی کاڵ بکەینەوە.
ئەحمەد زاویتەیی
ململانێی حیزبی مەبەستت چیە؟
د.خەلیل
بەشداری ئەکادیمی خۆمان لەدانانی ئەم پلانە ستراتیجیە نەک حیزبایەتی حیزبەکان دەبێت ڕۆڵیان ھەبێ بەڵکو لەڕووی ئابوری سیاسی و تەکنەلۆجی ئەبێت شارەزا و ئەکادیمیەکان ڕۆڵیان ھەبێت.
ئەحمەد زاویتەیی
لەپێشەکی ئاماژەمان پێکرد لەدوو ڕووداوی مێژووی کورد یەکگرتوو لەڕاپەڕینی ١٩٩١ لەکۆچڕەوی ملیۆنی ھەموومان یەکگرتووبوین ھەردوو جارەکە دەستکەوتی مەزن بەدەست ھاتن؟ سەرھەڵدان توانی ڕژێم نەھێڵێ لەکوردستان و کۆچڕەو توانی ھێڵی دژەفڕین بۆ کورد دابنێ ھەرھەنگاوێ یەکگرتووبین دەستکەوتی گەورە بەدەست ھاتوون ئەگەر لەڕیفراندۆم یەکگرتووبویانەیە دوای ئەوە کە ڕیفراندۆمان کرد ئەوکاتەش کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتیوانی دەکردین؟
ئەحمەد زاویتەیی
کورد چی بکەین تا ھاوسەنگی بەرەو لای خۆیان ببەن وەکو د.خەلیل باس کرد جیوپۆلەتێکی کورد زۆر زەحمەتە لەناو بازنەیەکی ئاسێ ئێمە دوورپێچ کراوین ھاوسەنگیەکی زۆر زەحمەتە ھەندێ جار مرۆڤ دەڵێت چۆن کورد توانی ئیدارەی خۆیان بکەن ٣٢ساڵە لەناوچەیەکی بەرتەنگ کە دراوسێکانی دژن وەک مێژوو ناسێک لەمێژووی ھاوچەرخی کورد چی بکەن تا بارودۆخی ناوخۆ نێودەوڵەتی لەبەرژەوەندیان بێت؟
د.شوان خۆشناو
وەڵامدانەوە ئەم باسە چەند ڕەھەندێکی ھەیە چۆن بتوانین مامەڵە لەگەڵ عەقڵیەتی حکومڕانانی عێراق بکەین چونکە بەڕاست ئەم عەقڵیەتە حکومڕانیەی لەعێراق ھەیە زۆر زۆر مەترسیدارە ھەتا کاریگەریان ھەیە لەسەر نەتەوەش کێ زۆرترین دژی ھەرێم بێت ئەو زیاتر دەرکەوتوترە.
ئەحمەد زاویتەیی
جێگای داخێکی مەزنە ئێمە نەمانتوانیوە لەگەڵ قوڵایی عەرەب لەعێراق بدوێنین لەگەڵ دەسەڵات ئەدوێین دەسەڵاتی ھەڵوێست دەسەڵاتیش ناگۆڕێ ئێمە بەکاردێنی وەختێ لاوازە ھانا دێنێت وەختێ بەھێزە پەلامارمان دەدات بەس ئێمە ناتوانین قوڵایی عەرەبی وەک گەل نەوەک سیستەمی حکومڕانی وەک کورد لەگەڵ ئەوان بدوێنین متمانە بۆ ئەوان دروست بکەین ئەوان فشار لەسەر دەسەڵات دروست بکەن عەرەب وەک ھاوڵاتی پێویستیان بەئێمە بێت کوردستان کاربکەن گەشت بکەن ئێستا نزیکەی ٢ ملیۆن عەرەب لەھەرێم ھەنە نزیکەی ٢٠% ی خەڵکی ھەرێم عەرەب کەسوود لەکوردستان وەردەگرن ئایا ئێمە ناتوانین کاریگەری لەسەر ئەوان بکەین یاخود کاریگەری لەعەرەبی ناوەڕاست و باشوربکەین وەختێ دێتە ئێرە ئێمە لەگەڵی بدوێین ئایا میدیای کوردی تەنیا لەگەڵ خۆی دواوە نەیتوانیوە لەگەڵ عەرەب بدوێین کەھەڵوێستی لەگەڵمان بگۆڕێین.
د.شوان خۆشناو
بوونی میدیایەکی کوردی بەزمانی عەرەبی بەڵام میدیایەکی بەھێز بەخەڵکی پڕۆفیشناڵ وەکو ئەو میدیایەی کەبەڕێزت کاری تێدادەکەیت میدیایەک ئەو شێوازەی ھەبێت دۆزی ڕەوای کورد ئەو ناھەقیانەی کەبەرامبەر کورد کراون و دەکرێن لەسەرەتاوە تائێستا بگەیەنێتە خەڵکی عەرەبی و ووڵاتانی عەرەبی دەنگێک دروست دەبێت لەڕەوایەتی ئەم دۆزە.
ئەم پرس و دۆزە کاریگەری ھەبێت لەسەر حکومەتەکان ئەوە زۆر گرنگە بەتایبەتی کەناڵێک بێت بتوانێت پەیامەکان بەجوانی بگەیەنێت ھاوکات غەدرو ناعەدالەتی حکومەتەکانی عێراقیش بگەیەنێت بەشەقامی عەرەبی.
ئەحمەد زاویتەیی
د.خەلیل ئێمە چی بکەین لەگەڵ شەقام قسە بکەین وەک لەگەڵ دەسەڵات قسە بکەین باشترە ئایا کاریگەری باشی ھەبێت؟
د.خەلیل
کاکە ئەحمەد ئەم ستراتیجەی من باسم کرد بیری لێدەکەم دوو لایەنی گەورەی ھەیە،.
چۆن مامەڵە بکەین لەگەڵ حکومەتی ناوەندی چۆن مامەڵە و سوود لەمێژوو وەربگرین بۆ ئێستا و داھاتوو.
دەبێ ئەوراقی زەخت کۆبکەینەوە یەکەم یەکبوون و یەکھەڵوێستی یەکگوتاری بەبێ جیاوازی حیزبایەتی بەشداری خەباتی کوردایەتی بۆ دانانی ئەم ستراتیجە. ئەکادیمیەکان بەشداربن ئەوانەی ئەزموون و ئیمکانیەتیان ھەیە تەجاوزبکەین لەسەربارودۆخمان.
ئەوراقی ئابوریمان ھەیە دەتوانین بەکاری بھێنن بۆ بەرژەوەندی خۆمان ئەگەر ئەمانە کۆبکەینەوە وە لەھەردوولاکە ئەتوانین ھەنگاوی باشتر بۆ ئایندە بکەین.
ئەحمەد زاویتەیی
خاڵی بەھێز چین لەدەستی کوردا تابتوانین کاری لەسەربکەین؟
د.شوان خۆشناو
خاڵی بەھێز ھەروەک ئاماژەی پێکرد ئێمە کەرتی گەشت و گوزارمان زۆر بەھێزە.
ئەحمەد زاویتەیی
ئایا ئێمە دەتوانین ئەو دوو ملیۆن عەرەبی لەکوردستان دەژین دەتوانین بەکاری بھێنن بۆ پشتیوانی لەگەلی کورد لەعێراق؟
د.شوان خۆشناو
بێگومان ئەوەش کارتێکی بەھێزە چونکە بەچاوی خۆیان ئەو ڕێزلێنان و جوامێریان دەبینین کوردەکان ڕێزیان لێدەگرن و مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن. دڵکراوەن لەبەرامبەریان سەرەڕای ھەموو خراپیەکانی دەسەڵات لەدژی ھەرێم ئەو ناڕەزایەتیانە ھەربێ دژی بەغدا دەیکات دەزانی بابەتی یەکڕیزی کۆدەنگی یەکگوتاری لەبەرئەوە خاڵی یەکەم بابەتی یەکدەنگی و یەکگوتاری ھەبێ بەغدا ناتوانێ فشار لەھەرێم بکات.
بوونی کورد لەچوار دەوڵەت بەڕاستی ئەوەش گرنگە قوڵکردنەوەی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ کورد گرنگە قوڵکردنەوەی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ کورد گرنگە تۆ سەیرکە دراوسێکانمان لەسەر ھەموو شت ناکۆکن بەڵام لەبەرامبەر کورد کۆکن و تەبان ڕێککەوتن سنور دیاری کراوە لە ڕیفراندۆم سەیرکە ھەڵوێستی ھەرێمی و جیھانی وەک یەک بوون.
ئەحمەد زاویتەیی
دیبلۆماسیەتی کوردی لەخۆرھەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ ئەوروپا و جیھان و ئەمریکا و ڕووسیا توانیویەتی لەبەرژەوەندی کورد ئەم پەیوەندیانە بەکاربھێنێت.
د.شوان خۆشناو
دبلۆماسیەتی کوردی دوای ساڵی ١٩٩١ بەبەردەوام کاری کردووە ئەم دۆخەی ئێستا ھەیە بەدرێژایی مێوو نەبووە ھەستی پێناکەین بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئایا وەکو پێویست کاری کردووە ئایا توانیویەتی کارتی ئابوری بەکاربھێنێت ئایا توانیویەتی بەرژەوەندی دروست بکات لەگەڵ ئەم ووڵاتانە بەداخەوە لەو ئاستەدا نەبووە.
ئەحمەد زاویتەیی
ئایا ناتوانین ھەڵوێستی دراوسێکان بگۆڕین؟
د.خەلیل
من بۆچی گوتم ئەبێت ستراتیجمان ھەبێت ئەم ستراتیجە لەسەر بنەمای مێژوو دۆخی مێژوویی ئێمە چۆنە لەگەڵ ئایندە ئێمە چیمان دەوێ بەڕاستی شانازی بە دیبلۆماسی لەدوای ١٩٩١تائەمڕۆ کورد توانی بگاتە ئەوروپا و ئەوسەری دونیا و پەیوەندی لەگەڵ جیھان دروست بکەین بوونی کونسوڵە بیانیەکان لەھەرێمی کوردستان زۆر گرنگە.
ئەحمەد زاویتەیی
ئایا بوونی کونسوڵی بیانی خاڵی ھێزە بۆ ھەرێمی کوردستان؟
د.خەلیل
لەگەڵ ئەو ھێزەی باسمان کرد لەگەڵ ئەو دۆخە نالەبارەی تێداین بەڵام لەڕووی دیبلۆماسی توانیمان سەرکەوتن بەدەست بھێنین توانیمان کارێک بکەین کاتێک سەرۆک وەزیر و سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری ووڵاتان دێنە بەغدا دێنە ھەرێمی کوردستان ئەمە مانای زۆری ھەیە ئاڵای کوردستان لەگەڵ ئاڵای ووڵاتان دادەنرێ ئەوە زۆر گرنگە.
د.شوان خۆشناو
ئەوە زۆر گرنگە چۆن وابکەین ئەو دەوڵەتانە بێنە دەنگ کاتێ حکومەتی عێراق بەغدا زوڵم لەھەرێم دەکات.
ئەحمەد زاویتەیی
ئیسرائیل زۆر توانی مافی بەھۆی لۆبی وەربگرێ ئایا کورد توانیویەتی سوود لەلۆبی وەربگرین؟
د.شوان خۆشناو
بەداخەوە ڕەنگدانەوەی بارودۆخی ناوخۆی کوردستان بوونی ھەندێک لایەن کە بەڕاشکاوی پێت بڵێم لەمێژووشدا ئەم لایەنانە ھەبووە ھەوڵیانداوە بۆ ناشیرینکردنی ئەزموونی ھەرێم.
سۆشیال میدیا و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کاری باشیان نەکردووە لەسەر مەسەلەی دیبلۆماسیەتی کورد لۆبی کوردی لەدەرەوە لەکاتی ڕیفراندۆم بینیمان لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەتی ناوخۆیی و بێدەنگ کردن خۆ کەڕکردنی جیھان لەئاستی جیھان لەئاستی ھێرشی حەشد لۆبی کورد نەیتوانی کارێکی وابکات دەنگی شەقامی جیھان بۆ کوردبێت.
ئەحمەد زاویتەیی
ھیوادارین دواڕۆژ باشتربێت
د.شوان خۆشناو پسپۆڕ لەمێژووی ھاوچەرخ و پڕۆفیسۆر د.خەلیل ئیسماعیل پسپۆڕی لەجیۆپۆلەتیکی کوردستان سوپاس بۆ بەشداریتان.
د.خەلیل سوپاس بۆ ئێوە.
ئەحمەد زاویتەیی
بینەران سوپاس بۆ ئێوەش و بینەرانی بەڕێز ئێوەش بەخێر و بەسەلامەت بمێنن تا ئەڵقەی داھاتوو خواتان لەگەڵ