ئیسرائیل ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حەماس دەکاتە ئامانج
K24 - هەولێر
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كوژرانی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌ب سیاسییەکەی له ئەنجامی بۆردوومانێكی سوپای ئیسرائیل بۆسەر كه‌رتی غه‌ززه راده‌گه‌یه‌نێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی ئۆکتۆبەری 2023، ئەنجوومەنی یاسادانان لە کەرتی غەززە كوژرانی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، به‌ناوی "جەمیلە شانتی" راگه‌یاند کە شەوی رابردوو لە ئەنجامی بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانی له‌ده‌ستداوه.
جه‌میله شانتی دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی حه‌ماسه و یه‌كه‌مین ئافره‌ت بووه له مه‌كته‌بی سیاسی كاریكردووه، ناوبراو دكتۆرای له به‌ڕێوه‌بردنی په‌روه‌رده‌یی له‌ساڵی 2013 له كۆلێژی فه‌رحه بۆ زانسته خێزانیه‌كان له زانكۆی دوبه‌ی له ئیمارات به‌ده‌ستهێناوه و له‌ساڵی 2006ه‌وه وه‌كو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی فراكسیۆنی گۆڕان و چاكسازی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس هه‌ڵبژێردراوه.
بەرەبەیانی ڕۆژی 7ی ئۆکتۆبەری 2023، بزووتنەوەی حەماس لەرێگەی ئاسمان و وشکانییەوە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و، پێنج هەزار مووشەکەی ئاڕاستەی ناوەندیی ئەو وڵاتە کرد. بەهۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 400 کەس لە سەرباز و هاووڵاتی ئیسرائیلی کوژراون و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە وەڵامی هێرشەکانی بزووتنەوەی حەماس، سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی شمشێری ئاسنینی راگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە، تا ئێستا زیاتر لە 3500 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، ژمارەی بریندارەکانیش 10 هه‌زار کەسی تێپه‌ڕاندووه.