بۆ پشتیوانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ئه‌مڕۆ له عێراق خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 - هەولێر:
ئه‌مڕۆ له‌عێراق خۆپیشاندانی فراوان بۆ پشتیوانی له گه‌لی فه‌ڵه‌ستین به‌ڕێوه ده‌چێت.
لیژنه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ سه‌ركه‌وتنی تۆفانی ئه‌قسا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی خۆپیشاندانی فراوان له‌دژی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجام ده‌درێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی لیژنه‌كه‌دا هاتووه، بۆ پشتیوانی له تۆفانی ئه‌قسا و به‌رگریی فه‌ڵه‌ستینی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیسرائیل، له به‌غدا و گشت پارێزگاكانی دیكه خۆپیشاندانی فراوان رێكده‌خه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌دراوه، خۆپیشاندانه‌كه‌ی به‌غدا له كاتژمێر 4ی دوای نیوه‌ڕۆ له‌نزیك پردی موعه‌له‌ق ئه‌نجام ده‌ده‌رێت و له پارێزگاكانی دیكه‌ش له‌ناوه‌ندی شاره‌كاندا له‌هه‌مان كاتی دیاریكراودا خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن.
بەرەبەیانی ڕۆژی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس لە ئاسمان و وشکانی هێرشیکردەسەر ئیسرائیل و، پێنج هەزار مووشەکەی ئاڕاستەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە کرد، تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 400 کەس لە سەرباز و هاووڵاتی ئیسرائیلی کوژراون و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە وەڵامی هێرشەکانی بزووتنەوەی حەماس، سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی شمشێری ئاسنینی راگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا زیاتر لە 3500 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، ژمارەی بریندارەکانیش 10 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.