ئێران ئامادهكارى بۆ سيستمى ئهليكترۆنى ههڵبژاردن نهكردووه
تا ئێستا زەمینەسازی بۆ نەكراوە.
K24 – ههولێر:
وتەبێژی ئەنجوومەنی چاودێری ئێران عەباس عەلی كەدخودایی رايگهياند، ئەنجومەنەكەمان پێشوازی لە ھەڵبژاردن بە سیستەمی ئەلەكترۆنی دەكات، بەڵام تا ئێستا زەمینەسازی بۆ نەكراوە.
كەدخودایی بە ھەواڵدەری ئیسنای وتووە، ھەڵبژاردن بە سیستەمی ئەلەكترۆنی پێوسیتی بە ژێرخان و بەسەرداچوونەوە بە چەند یاسا و ئامادەكاریەك ھەیە كە لە رابردوودا ھەوڵی بۆ نەدراوە.
ھاوكات ئاشكرایكردووە وەزارەتی ناوخۆی ئێران لەسەر ئەو پرسە داوای كۆبوونەوەی وەزارەتهكان و ئەنجومەنی چاودێری كردووە.
ئەو وتانە لە كاتێكدایە كە ھەفتەی رابردوو وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی چاودێری باسیان لەوە كردبوو ھەڵبژاردنی داھاتووی ئێران بە سیستەمی ئەلەكترۆنی دەبێت و ھەموو رێكارەكان بۆ ئەو پرسە گیراونەتە بەر.