سەربازانی ئێران لە نمایشی سەربازی رووسیا به‌شدارى ده‌كه‌ن

ھەواڵدەرییەكانی ئێران بڵاویانكردەوە 204 كەس لە سەربازانی سوپا و ھێزی پاسدارانی ئێران بەشداریان لە نمایش و پێشبڕكێ سەربازییەكانی رووسیادا كردووە.

K24 – هه‌ولێر:

ھەواڵدەرییەكانی ئێران بڵاویانكردەوە 204 كەس لە سەربازانی سوپا و ھێزی پاسدارانی ئێران بەشداریان لە نمایش و پێشبڕكێ سەربازییەكانی رووسیادا كردووە.

ئەو 204 كەسە لە حەوت تیمی تایبەتدا بەشداری پێشبڕكێی پێكان بە قەنناس، تانك، ھێرش بە سوارۆڤ، ھێرشی ئاسمانی و دەریایی و چەندین جۆری دیكەی نمایشەكە بوون.

وەك سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ئێران باسیان كردووە 17 وڵات لەو نمایشەدا بەشداربوونە.

نمایشەكە بۆ ماوەی دوو ھەفتە بەردەوام دەبێت.

لە خولی یەكەمی پێشبڕكێی پێكانی ئاسمانی، باس لەوە دەكرێ ئێران ھیچ پلەیەكی بەدەست نەھێناوە.

دوای ھاتنە سەر دەسەڵات 38 ساڵە كۆماری ئیسلامیی ئێران لە رووی چەك و پێداویستی سەربازی پشتی بە رووسیا بەستووە.

ئەو نمایش و پێشبڕكێیە لە ساڵی 2015ەوە دەستیپێكردووە و ئەمساڵ جاری دووەمە بەڕێوەدەچێت.