تاران: مهحموود عهباس سيخوڕى ئهمريكايه
مەحمود عەباس بەكرێگیراوی ئەمریكایە و سیخوڕی بۆ دەزگای ھەواڵگری سی ئای ئەی ئەمریكا دەكات.
K24 – ههولێر:
راوێژكاری وەزیری دەرەوەی ئێران لە كاردانەوەيهكدا له بهرامبهر كۆبوونەوەی مریەم رەجەوی سەرۆكی رێكخراوی مەجاھدینی خەڵقی ئێران و مەحمود عەباس سەرۆكی دهسهڵاتى خۆبەڕێوبەری فەلەستین، گوتى: مەحمود عەباس بەكرێگیراوی ئەمریكایە و سیخوڕی بۆ دەزگای ھەواڵگری سی ئای ئەی ئەمریكا دەكات.
حوسێن شێخ ئيسلام، راوێژكاری وەزیری دەرەوەی ئێران لەوبارەوە رایگەیاندووە، كۆبوونەوەی لایەنێكی فەلەستینی كە لە ژێر فشاری ئەمریكا، لەگەڵ ئیسرائیل سازشی كردووە و سیخوڕی بۆ دەزگا ههواگرييهكانى ئەمریكا دەكات، چاوەڕواننەكراو نییە.
راوێژكاری وەزیری دەرەوەی ئێران گوتيشى: ئەو ھەنگاوەی مەحمود عەباس، زيانى گەورەی بەدواوە دەبێت.
شەوی رابردوو مەحمود عەباس سەرۆكی دهسهڵاتى خۆبەڕێوبەری فەلەستین، لە پاریس، چاوی بە مریەم رەجەوی سەرۆكی رێكخراوی مەجاھدینی خەڵقی، نهيارى ئێران كەوت.