هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بۆ ئۆلمپیاد، گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی له‌ده‌ستدا
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌رازیل به فه‌رمی دوورخستنه‌وه‌ی گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ ئۆلمپیادی 2016 راگه‌یاند.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی به‌رازیل، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه فێرناندۆ پراسی گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانێت به‌شداریی ئۆلمپیاد بكات.
ئه‌م گۆڵپارێزه له دوایین یارییه دۆستانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سامبا له به‌رامبه‌ر ژاپۆن له كاتی خۆگه‌رمكردن تووشی پێكان بوو، به‌پێی پشكنینه پزیشكییه‌كان ئه‌م یاریزانه پێكانه‌كه‌ی قورسه و ناتوانێت بۆ یارییه‌كانی ئۆلمپیاد ئاماده بێت.
فێرناندۆ پراسی ته‌مه‌ن 38 ساڵ كه له یانه‌ی پاڵمیراس یاریی ده‌كات، یه‌كێك بوو له‌و 3 یاریزانه‌ی كه ته‌مه‌نیان سه‌رووی 23 ساڵی بوو هاوشان له‌گه‌ڵ نێیمار و ریناتۆ ئۆگه‌ستۆ كه به‌شداری ئۆلمپیاد ده‌كه‌ن.
بڕیاره یاریی ئۆلمپیادی 2016، به فه‌رمی رۆژی هه‌ینی داهاتوو كه ده‌كاته 5/8 به فه‌رمی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ئۆلمپیاد له شاری ریۆ دی جانیێرۆ ده‌ست پێبكات، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له یاریی تۆپی پێ كه‌وتۆته سه‌رووی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی (عێراق، دانیمارك و باشووری ئه‌فه‌ریقا) یاریی ده‌كات، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل 3 جار خۆی گه‌یاندۆته یاریی فیناڵ، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه مێدالیای ئاڵتۆن به‌ده‌ست بهێنێت.