كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هەولێر:
كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم راگه‌یاندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی عێراقی، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، په‌رله‌مان، حكومه‌ت و مه‌رجه‌عه ئایینییه‌كان داوه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقی به‌رامبه‌ری ده‌كرێت، نادادپه‌روه‌ری و نایاساییه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 23ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده و تێیدا روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی عێراقی، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، په‌رله‌مان، حكومه‌ت و مه‌رجه‌عه ئایینییه‌كان داوه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقی به‌رامبه‌ری ده‌كرێت، نادادپه‌روه‌ری و نایاساییه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پابه‌ندبوونی خۆی به‌رامبه‌ر به بڕیار و یاساكان دووپات كردووه‌ته‌وه و هه‌ڵوێستی خۆی له چه‌ند خاڵێكدا خستووه‌ته‌ڕوو.
كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رده‌وام به هه‌موو بڕیارێكی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و یاسا و رێنماییه‌كانی عێراق پابه‌ندبووه و هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كیان له هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له‌نێوان ئه‌وان و ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقی هه‌یه نه‌كردووه.
كۆڕه‌ك تیلیكۆم هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات سه‌ره‌ڕای ئه‌و سته‌مه نادادپه‌روه‌ر و نایاساییه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقییه‌وه به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت، به‌ڵام به‌رده‌وامن له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاووڵاتییان، هاوكات بۆ به‌رگریكردن له مافه‌كانی په‌نای بردووه‌ته‌وه به‌ر دادگا.
كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، كه هیچ لایه‌ن و دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆی نییه بڕیار له داخستنی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم بدات، چونكه خاوه‌نی زیاتر له حه‌وت ملیۆن هاوبه‌شه.
كۆڕه‌ك تیلیكۆم دووپاتیكردووه‌ته‌وه، كه باوه‌ڕی به چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه و ناكۆكییه‌ك هه‌یه له رێگه‌ی ده‌زگا فه‌رمی و دانوستانه‌كان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رییه‌ك كه شیاوی جێبه‌جێكردن بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش باشترین بژارده په‌نابردنه به‌ر دادگایه، به‌وپێیه‌ی بێلایه‌ن و جێی متمانه‌یه و پابه‌نده به‌وه‌ی ده‌یڵێت.
كۆمپانیای كۆڕه‌ك له به‌شێكی راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقی وه‌كو پێویست پابه‌ندی بڕیار و رێنماییه‌كانی دادگای عێراقی نه‌بووه، به‌ڵكو زێده‌ڕۆیی به سه‌ریاندا كردووه و بڕیاری نادادپه‌روه‌رانه ده‌رده‌كات و به‌رامبه‌ر به كۆڕه‌ك پیاده‌ی ههڵسوكهوێتكی سته‌مكارانه ده‌كات.
هه‌روه‌ها كۆڕه‌ك تیلیكۆم جه‌خت ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ناوبراوه‌وه به‌رامبه‌ری ده‌كرێت، به‌ڵام پابه‌نده به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراقی له چوارچێوه و به‌گوێره‌ی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی بۆ كاركردن پێی دراوه و هه‌یه‌تی.
دووپاتیشكردووهتهوه، كۆڕه‌ك هه‌موو به‌ڵگه‌كانی پاراستووه، به‌ڵام كه بڵاوینهكردووهتهوه، بۆ ئه‌وه بووه به خراپ به‌كارنه‌هێندرێت و زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان نه‌دان به‌تایبه‌تی نه‌وه‌ك بۆ سه‌ر زمانه بیانییه‌كان وه‌ربگێڕدرێت، تێڕوانین و سه‌رنجی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی له‌سه‌ر عێراق به خراپ ده‌گۆڕێت.
كۆڕه‌ك تیلیكۆم له كۆتاییدا رایگه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشانه بكرێت كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقی به‌رامبه‌ری ده‌كرێت، داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كردووه، بڕیار بده‌ن بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی بێلایه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌كان، به‌دواداچوون بۆ راستییه‌كان بكات.
رۆژی 8ـی ئایاری 2023، سیروان بارزانی خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، لە میانه‌ی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆمپانیای کۆڕەک یەکەم کۆمپانیای پەیوەندی بوو، کە لە ساڵی 2000 دامەزرا.
گوتیشی: "لە دوای ئازادکردنی عێراق، بڕیاردرا سێ مۆڵەتی GSM بدرێتە سێ کۆمپانیای عێراقی، ئەوانیش کۆمپانیای ئەسیر، عێراقونا و ئاسیاسێل بوو.
خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم هەروەها راشیگەیاند، دوای ئەو سێ مۆڵەتە، کۆمپانیای (پرایس وەتەر هاوس کۆپەر)ـی بەریتانی، لە عەممانی پایتەختی ئوردن سەرپەرشتی تەندەرێکی کرد، کە کۆمپانیای کۆڕەک لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی لەو زیادکردنه ئاشکرایە بەشداربوون، كۆڕه‌ك یەکێک لە مۆڵەتەکانی دانانی کۆمپانیای پەیوەندی بردەوە، وا بڕیاربوو ئەو کۆمپانیایەی کە لەو زیادکردنه ئاشکرایە دەرناچێت، بەشداربووه‌کان و کۆدەکانی بدرێته کۆمپانیای براوە، کە کۆڕەک تیلیکۆم بوو.
خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، گوتیشی: "بڕیاردرا فریکوێنسەکان و لەگەڵ سێ ملیۆن و 200 هەزار بەشداربووی کۆمپانیای عێراقونا بە کۆڕەک بدرێت و دەستبەکاربن".
سیروان بارزانی باسی لەوەشکرد، لەیەکەم رۆژەوە دەستەی پەیوەندییەکانی عێراقی فریکوێنسەکانی بۆ کۆڕەک دابین نەکرد، شەش مانگ دوایخست و دواتر بەشێوەکی نایاسایی کۆدەکانی 0790 و 0779یـدا بە کۆمپانیای زەین و لە ئەنجامدا بازاڕی پەیوەندییەکانی عێراقی بە یەکجاری شێواند.
خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، روونیکردەوە، ئەو مۆڵەتەی کە کۆمپانیای کۆڕەک پارەی پێدابوو، بۆ خاتری ئەوەبوو کە ئەو بەشداربووانە و ئەو کۆدانەی پێبدرێت، بەڵام بە نایاسایی سەرۆکی ئەو کاتی دەستەی پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراقی، چوو بۆ ئوردن بڕیاریدا بە پێدانی سەرجەم بەشداربووان و کۆدەکان بە کۆمپانیای زەین.
سیروان بارزانی، لە درێژەی قسەکانیشیدا، گوتبووی: "لە 2014ـەوە کە مافی خۆمانە، ئەو سێ ملیۆن و 200 هەزار بەشداربووانە لەگەل کۆدی 0790 نەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای کۆڕەک، ئەوا کۆڕەک پابەندنابێت بەوەی 370 ملیۆنی پشکەکان بداتەوە".
هەروەها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، دەستەی پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق، دوای دە ساڵ بڕیارەکە جێبەجێ ناکات و مافمان نادەتەوە کە هەقی خۆمان بوو، هەروەها ئێمە چوینە دادگای عێراقی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، کە پێویستبوو جێبەجێبکرێت، بەڵام تا ئێستا جێبەجێان نەکردووە.
سیروان بارزانی، باسی لەوەشکرد، ئەو 800 ملیۆن دۆلارە، شتێکی ناڕەوا و نایاساییە لەسەر کۆمپانیای کۆڕەک سەپێندراوە، کۆمپانیای کۆڕەک لەڕێگەی دادگا و حکومەتەوە په‌نای بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان برد، بەڵام کێشەکانیان چارەسەرنەکرا و مافەکان بۆ كۆڕه‌ك نه‌گه‌ڕایه‌وه.
