توركیا ھەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتننامە لە یەکێتی ئەوروپا دەكات
K24 - ھەولێر
حكوومەتی توركیا ھەڕەشە لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا دەكات لەبارەی کۆچبەرانەوە دەکات.
مەولود چاویش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا، هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا کرد، ئەگەر ڤیزای هاتووچۆی سەر هاووڵاتیانی تورکیا هەڵنەگرن، ئەوا رێکەتنامەکەیان لە بارەی کۆچبەرانەوە هەڵدەوەشێنەوە.
ئۆغڵوو گوتی: "مەرجی گرتنەبەری رێوشوێنی تووند بەرامبەر کۆچبەران بۆ رێگریکردن لە چوونیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا، گەشتی هاووڵاتیانی تورکیایە بۆ ئەوروپا بەبێ ڤیزا، ئەمەش تاکو ئێستا بەدینەهاتووە، بۆیە ناچاردەبین بە هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتننامەکە، ئەگەر کاتێک دیاری نەکرێت بۆ هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هاووڵاتیانمان".
پێشتر، کۆمسیاری یەکێتی ئەوروپا، گۆنتەر ئۆتینگەر، رەتیکردەوە ڤیزا لەسەر هاووڵاتیانی تورکیا هەڵبگرێت، بەهۆی کاردانەوە تووندەکانی حکوومەتی تورکیا، دوای کودەتا سەرنەکەوتووەکە.