فه‌رمانده‌ی ئه‌رته‌شی ئێران: داعش خۆی بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران ئاماده كردبوو
داعش له ئێران ئه‌ندامی هه‌یه
فه‌رمانده‌ی هێزی وشكایی ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند رێكخراوی داعش خۆی بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی ئاماده كردبوو، كه چه‌ندین ئه‌ندامی له ناوچه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت و قه‌سری شیرین هه‌یه.
ئه‌میر ئه‌حمه‌دره‌زا پوردستان به ئاماژه‌پێدان به مه‌ترسی رێكخراوی داعش بۆ سه‌ر ئێران رایگه‌یاند داعش به سوود وه‌رگرتن له شێوازی شه‌ڕی تێكه‌ڵاو له ماوه‌ی مانگێكدا له پارێزگای ئه‌نبار تا سه‌عدیه پێشره‌وی كرد.
گوتیشی داعش له ناوخۆی ئێران به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت و قه‌سری شیرین و ناوچه‌كانی رۆژئاوای ئێران ئه‌ندامی هه‌یه و سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی هه‌ندێ كرده‌وه له‌و ناوچانه بوو، كه له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی كۆتایی وه‌رزی زستانی رابردوو، دوو له‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كوژران.
فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ئێران ئاماژه به‌وه‌ی دا كه داعش خۆی بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی ئاماده كردبوو‌و، به‌ڵام بوونی هێزی زه‌مینی ئه‌رته‌شی ئێران به هۆكاری سه‌ره‌كی پێشیگرتن به پێشره‌وییه‌كانی داعش بۆ ناو وڵاته‌كه‌ی وه‌سفكرد و راگه‌یاند هێشتا داعش مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئێران هه‌یه كه شوێن پێیان له پارێزگای دیاڵه‌ی هاوسنوور له‌گه‌ل هه‌ردوو پارێزگای كرماشان و ئیلام هه‌یه و له ئه‌فغانستانیش بوونی هه‌یه و به‌دوای ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵمان شه‌ڕ بكات.