پاپا: ئیسلام په‌یوه‌ندی به توندوتیژییه‌وه نییه
له‌ناو هه‌موو ئاینێك توندوتیژی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
پاپای ڤاتیكان فرانسیس رایگه‌یاند دروست نییه كه ئیسلام به توندوتیژییه‌وه په‌یوه‌ند بدرێت. توندوتیژی له هه‌موو شوێنێك هه‌یه، ته‌نانه‌ت له ئیتاڵیا رۆژانه هه‌واڵی توندوتیژی ده‌بیسین.
فرانسیس له وه‌ڵامی پرسیارێك ده‌رباره‌ی سه‌ربڕینی قه‌شه‌یه‌كی 85 ساڵی له فه‌ره‌نسا له‌لایه‌ن رێكخراوی داعش رایگه‌یاند گروپێكی بچووكی كۆنه‌پارێز ئه‌و كاره‌ی كردووه، كه ئه‌و جۆره گروپانه له ناو ئێمه‌ش هه‌ن. نامه‌وێت سه‌باره‌ت به توندوتیژیی ئیسلام قسه بكه‌م، چونكه رۆژانه توندوتیژی له ئیتالیا له رۆژنامه‌كان ده‌بینین، یه‌كێك ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ده‌كوژێت و یه‌كێكی تر دایكی ژنه‌كه‌ی ده‌كوژیت، ئه‌وانه كاسولیكن و به ئاو شوردراون.
گوتیشی هه‌موو مسڵمانێك توندوتیژ نییه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به كورژانی قه‌شه‌ی فه‌ره‌نسه‌وی رایگه‌یاند ئه‌وه پیشان ده‌دات كه جیهان سه‌رقاڵی جه‌نگه، به‌ڵام ئه‌و جه‌نگه، به‌رهه‌می ئایین نییه.
نه‌بوونی هه‌ڵی كار بۆ گه‌نجان له ئه‌وروپا به یه‌كێ له هۆكاره‌كانی دروستبوونی تیرۆر وه‌سفكرد.