خه‌زێنه‌كه‌ی داعش دزرا
له سێداره‌دان ده‌ستیپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
والی ، بهتولمالی داعش و سێ كه‌سی دیكه له یاریده‌ده‌رانی ڕایانكردووه و پاره‌یه‌كی زۆریان له خه‌زێنه‌ی داعش دزیووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی به میدیا ناوخۆییه‌كانی گوتووه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 31/7/2016 ئه‌و كه‌سه‌ی به والی "بهتولمال" ی داعش ناسراوه، دوای ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌زێنه‌ی داعش بردووه، له‌گه‌ڵ " 3 " كه‌سی دیكه ڕایانكردووه.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی" والی و سێ كه‌س له یاریده‌ده‌رانی، هه‌رچی پاره و غه‌نیمه و شوێنه‌واری گرنگ و خشڵ هه‌یه، بردوویانه و دیار نه‌ماون.
به‌و هۆیه‌وه لیژنه‌ی ئه‌منی سه‌ر به ڕێكخراوی داعش هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی خۆی ده‌ستگیركردووه، كه بۆ پاسه‌وانیكردن له "به‌یتولمال " ڕاسپێردرابوون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه عێراقییه‌كه لیژنه ئه‌منییه‌كه‌ی داعش " 6 " له‌و پاسه‌وانانه‌یان به تۆمه‌تی به‌شداربوون له‌و دزیه و ده‌ربازكردنی دزه‌كان له سێداره داوه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه" سه‌ركرده‌كانی داعش شه‌ش مانگه نه‌یانهێشتووه مووچه به‌سه‌ر چه‌كداره‌كانیاندا دابه‌ش بكرێت، و ئێستا له دۆخێكی دژوار و كێشه و جیاوازییه‌كی زۆرداا ده‌ژین، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی و حه‌شدی عه‌شائیری له ناوچه‌كانی موسڵ پێشڕه‌وییان كردووه.