توركیا باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا بانگهێشت ده‌كات
به‌هۆی ئه‌ردۆغانه‌وه بانگهێشت كراوه
K24 – هه‌ولێر
حكومه‌تی توركیا له به‌رامبه‌ر رێگه‌نه‌دان به ئه‌ردۆغان بۆ به‌شداریكردن له خۆپیشاندانێكی توركه‌كانی ئه‌ڵمانیا به رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس، باڵیۆزی ئه‌و وڵاته بانگهێشت ده‌كات.
مارتین ئێردمهن باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له ئه‌نقه‌ر بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بانگهێشتكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی كه روونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به رێگه نه‌دان به ئه‌ردۆغان بۆ به‌شداریكردن له خۆپیشاندانی شاری كولن بدات، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه به به‌شدارای هه‌زاران توركی نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیا بۆ پشتگیری له دیموكراسی و ره‌تكردنه‌وه كوده‌تای توركیا به‌ڕیوه‌چوو.
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی توركیا به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه ببوون، كه ده‌وڵه‌تی توركیا فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی به ئه‌نجامدانی كوده‌تا تۆمه‌تبار ده‌كات و داوای راده‌ستكردنی "گوله‌ن" له ئه‌مریكای كردووه.
رۆژێك به‌ر له خۆپیشاندانه‌كه، دادگای ئه‌ڵمانیا داواكاری رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه بۆ به‌شداریكردنی ئه‌ردۆغان به رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس و پێشكه‌شكردنی گوتار ره‌تكرده‌وه.
هه‌ر ئه‌و رۆژه، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ره‌خنه له‌م بڕیاره‌ی ئه‌ڵمانیا گرت و رایگه‌یاند جێگه‌ی قبووڵكردن نییه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌ڵمانیا به‌هۆی بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بۆ فه‌رمی ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له سه‌رده‌می شه‌ری یه‌كه‌می جیهانی به جینۆساید تووشی ئالۆزی و گرژی بووه.
رێگه‌نه‌دان به ئه‌ردۆغان بۆ به‌شداریكردن له خۆپیشاندانی شاری كولنی ئه‌ڵمانیا پاش ئه‌وه‌ی دێت كه له دوایین لێدوانی‌دا ره‌خنه له وڵاتانی جیهان، به‌تایبه‌تی رۆژئاوا گرت كه پاش شكستی كوده‌تای توركیا، هیچ كه‌سێك سه‌ردانی نه‌كردووه.