كوردێك به‌شداریی له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
تاكه یاریزانه كه له عێراق به‌شداریی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه ده‌كات
هێمن مه‌هدی، راهێنه‌ر و یاریزانی تایكواندۆ، دانیشتووی هه‌ولێری پایته‌خته، گه‌یشتۆته سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور بۆ به‌شداریكردن له فێستیڤاڵی تایكواندۆی هه‌مه‌دانگی نێوده‌وڵه‌تی.
هێمن مه‌هدی له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق تاكه یاریزانه به‌شداریی له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه ده‌كات، ده‌شڵێت: له‌ژێر ئاڵای كوردستان و له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خۆم به نوێنه‌رایه‌تی عێراق به‌شداریی له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه ده‌كه‌م.
هێمن ده‌شڵێت: له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه له‌سه‌ر 3 ئاستی جیاوازی هونه‌ری تایكواندو، به به‌شداریی 5 هه‌زار یاریزانی زۆرینه‌ی وڵات و نه‌ته‌وه‌كانی جیهان به‌ڕێوه ده‌چێت.
هێمن مه‌هدی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی جۆری C تایكواندۆیه، یه‌كه‌مین كه‌سه له عێراق كه هه‌ڵگری ئه‌م بڕوانامه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی به فه‌رمی بانگهێشتی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه بكرێت.