سه‌ربڕه‌كانی داعش سه‌ری دوو كه‌س به تۆمه‌تی سیخۆری ده‌بڕن
هه‌ڕه‌شه له فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
ماڵپه‌ری ده‌یلی مه‌یل وێنه‌ی سه‌ربڕینی دوو كه‌س به تۆمه‌تی "سیخۆری" له لایه‌ن مرۆڤكوژه‌كانی داعش بڵاو دهكاتهوهوه كه له رۆژی 20 مانگی ته‌موزی رابردوو له كه‌ناڵی نه‌ینه‌وای داعش بڵاو كراوه‌ته‌وه.
سه‌ربڕه‌كانی داعش به زمانی فه‌ره‌نسی قسه ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه له فه‌ره‌نسا و فرانسوا ئۆلاند ده‌كه‌ن به دووباره كردنه‌وه‌ی هێرشی باستیل له شاری نیس.
له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك، به‌تایبه‌تی منداڵان له‌ناو پاركێكی قه‌ره‌باڵغی موسڵ سه‌ری دوو كه‌س ده‌بڕن، كه به سیخوری تومهتباركراون.
وێنه ڤیدیۆیه‌كه له كه‌ناڵی "ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا" بڵاو كراوه‌ته‌وه كه دوو جه‌لادی داعش چه‌قۆیان به‌ده‌سته و پێش ئه‌وه‌ی كه سه‌ری قوربانییه‌كانیان ببڕن، به زمانی فه‌ره‌نسی قسه ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی دوباره‌كردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی فه‌ره‌نسا له سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن.
ناسنامه‌ی هه‌ردوو قوربانییه‌كه هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ره‌نگی موی سه‌ریان، پێده‌چیت، خه‌ڵكی وڵاتانی رۆژئاوا بن.
قه‌سابه‌كانی داعش، پێش ئه‌وه‌ی كه قوربانییه‌كانیان بكوژن، ده‌ڵێن ئه‌وانه سه‌ربازانی شیعه‌ی عێراقن، كه له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیرا كراون.
له وێنه ڤیدیۆی حه‌وت خولهكیدا، یه‌كێ له جه‌لاده‌كانی داعش به زمانی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت: "سه‌رۆك ئۆلاند، ئه‌وه له له شارهكانت له شه‌قامه‌كانی پاریس، مارسێی و نیس دووباره ده‌كه‌ینه‌وه."
جه‌لاده‌كانی داعش پاش ته‌واوكردنی هۆشدارییهكانیان، له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك سه‌ری هه‌ردوو قوربانییه‌كه ده‌بڕن.




