كرملين: له سووريا دوو سه‌ربازى رووسيا كوژران
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا هه‌واڵى كوژرانى دوو سه‌ربازى سوپاى رووسياى له سووريا پشتڕاستكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا هه‌واڵى كوژرانى دوو سه‌ربازى سوپاى رووسياى له سووريا پشتڕاستكرده‌وه.
كۆشكى كرملين به پشتبه‌ستن به زانيارى سه‌رچاوه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسياوه رايگه‌ياند، به هۆى تێكشكانى هێليكۆپته‌رێكى سه‌ربازييه‌وه دوو سه‌رباز كوژراوون.
ئه‌مڕۆ هێليكۆپته‌رێكى رووسيا كه پێنج كه‌سى هه‌ڵگرتبوو، له ئاسمانى ئيدلبى سووريا تێكشكا و دوان له سه‌رنشينه‌كانى كوژران.
ديمترى بيسكۆڤ، گوته‌بێژى كۆشكى كرملين له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، ئه‌و دو سه‌ربازه‌يان له ئه‌ركێكى مرۆييدا بوون و له‌و ميانه‌يه‌دا گيانيان له‌ده‌ستداوه.
گوتيشى: هێليكۆپته‌ره‌كه هه‌وڵيداوه له ناوچه‌ى ئاوه‌دانى دوور بكه‌وێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زيان له هاووڵاتيان نه‌دات.
هه‌روه‌ها گوتى: مۆسكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هه‌رچه‌نده مه‌ترسييه‌كانى داعش بۆ سه‌ر رووسيا پتر ببن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و:ئ.هـ