ئه‌ردۆغان سكاڵاكانی دژی هه‌ده‌په ناكشێنێته‌وه
له‌وانه‌ی دیكه خۆش ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سكاڵاكانی دژی هه‌ده‌په ناكشێنێته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له رۆژی 29 ته‌موز رایگه‌یاند ته‌واوی سكاڵاكانی دژی ئه‌و كه‌سانه ده‌كشێنێته‌وه كه به‌تۆمه‌تی سووكایه‌تی یان بێ رێزی، سكاڵا له دژیان تۆمار كردووه، پارێزه‌ر حوسێن ئایدن رایگه‌یاند له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا سكاڵاكانی دژی كه‌مال كلچدارئۆغلو سه‌رۆكی جه‌هه‌په و ده‌وڵه‌ت باخچەلی سه‌رۆكی مه‌هه‌په كشاندەوه، به‌ڵام سكاڵاكانی دژی هه‌ده‌په ناكشێنێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی حوورییه‌ت، سێ هه‌زار دۆسیه‌ی سووكایه‌تی یان بێ رێزیكردن به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆغان له دادگان، كه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌واوی دۆسیه‌كان له دادگا ده‌كشێنرێته‌وه.
گوتیشی تا ئێستا پێنج كه‌س له چوارچێوه‌ی ئه‌م دۆسیانه له زینداندان، كه ئه‌وانیش ئازاد ده‌كرێن.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌كانی سووكایه‌تی كردن به ئه‌ردۆغان، 65 دۆسیه‌ی پارێزبه‌ندی هه‌ن، كه تایبه‌تن به‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه به تۆمه‌تی سوكایه‌تی یان بێ رێزیكردن به ئه‌ردۆغان، سكاڵایان لە دژی تۆماركراوه. بڕیاره هه‌مووی ئه‌و دۆسیانه‌ش له دادگا بكشێنرێنه‌وه. به‌ڵام سه‌باره‌ت به دۆسیەی ھونەرمەندەكەی ئه‌ڵمانیا كه ئه‌ردۆغان سكاڵای لە دژی تۆماركردووه، بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌دراوه.