ئه‌گه‌ر هیگواین تووشی پێكان بێت، خواردنی پیزا هه‌رزانفرۆش ده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی گۆنزالۆ هیگواین به بڕی 76 ملیۆن پاوه‌ند له یانه‌ی ناپۆلییه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتۆس كرد، چێشتخانه‌یه‌كی شاری ناپۆلی بڕیاریداوه ئه‌گه‌ر هیگواین له یه‌كه‌مین یاریدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤی تووشی پێكان بێت داشكاندنێكی گه‌وره بۆ خواردنی پیزا ده‌كات.
له هه‌واڵێكی پێگه‌ی ده‌یلی میره‌ری بریتانیادا هاتووه، كه چێشتخانه‌یه‌ك به‌ڵێنی داوه، خواردنی پیزا بۆ هانده‌رانی یانه‌ی ناپۆلی به یه‌ك پاوه‌ند بفرۆشێت، ئه‌گه‌ر بێت و هیگواین له یه‌كه‌مین یاریدا تووشی پێكان بێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، ئه‌م چێشتخانه‌یه به‌ڵێنی داوه ئه‌گه‌ر پێكانه‌كه‌ی سه‌خت بێت و نه‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان پیزایه‌كه‌ی هه‌رزانتر بۆ خوار یه‌ك پاوه‌ندیش ده‌كات.
هیگواین، گۆڵكاری مێژوویی ناپۆلییه، له كۆی 104 یاریی، 71 گۆڵی تۆمار كردووه، وه‌رزی رابردووش له سێریا ئه‌ی 36 گۆڵی له 35 یاریی تۆمار كرد و بووه گۆڵكاری خوله‌كه.