به فه‌رمی، یاریزانێكی بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی به ڤالێنسیا كرد
یانه‌ی ڤالێنسیا، به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی مارتن مۆنتۆیای به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنای راگه‌یاند.
مۆنتۆیا، وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و ریال بێتیس كرد، له هاوینی ئه‌مساڵیش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی هات و به گرێبه‌ستێكی سه‌ربه‌ست یانه‌ی ڤالێنسیای هه‌ڵبژارد، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له شاری ڤالێنسیا پشكنینی پزیشكی بۆ ئه‌نجام بدرێت.
مۆنتۆیا، له ئه‌كادیمیای لاماسیای یانه‌ی بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، به ره‌سه‌ن كه‌ته‌لۆنیاییه و پێشتریش یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیسپانیا كردووه.