ئێران سووكایه‌تی به مه‌حموود عه‌باس ده‌كات
پێیه‌كانی ده‌شكێنین
K24 – هه‌ولێر
ئه‌مینداری كوڕی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژوه‌ندیی سیسته‌می كۆماری ئیسلامی ئیران به توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستنین و به بێ كه‌ڵكترین كه‌سی ناو رێكخراوی فه‌تح وه‌سفی ده‌كات.
موحسێن ره‌زایی له لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام نووسیوه: "له‌ناو رێبه‌رانی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حموود عه‌باس بێ كه‌ڵكترین ئه‌ندامی رێكخراوی فه‌تحه".
سوكایه‌تیكردنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێرانی به مه‌حموود عه‌باس پاش ئه‌وه‌ی دێت كه له شاری پاریس له‌گه‌ڵ مه‌ریه‌م ره‌جه‌وی سه‌رۆكی رێكخراوی موجاھدینی خەڵقی ئێران كۆ ببووه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیرانی كه له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران بوو، ئه‌وه‌شی نووسیوه، "به دیتنی ئه‌و دیداره، ئه‌و رۆژه‌م به‌بیر هاته‌وه، كه سه‌دام له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه (مه‌ریه‌م ره‌جه‌وی) ده‌یان وێنه‌ی گرت و رایگه‌یاند سبه‌ینێ له تاران ده‌بین. به‌ڵام ئه‌وه ئیراده‌ی خه‌ڵكی ئێران بوو كه دیكتاتۆری عێراق له‌ژیر پێی خۆی پانكرده‌وه".
له به‌شێكی تری نووسینه‌كه‌دا كه وێنه‌ی له سێداره‌دانی سه‌دان و كۆبوونه‌وه‌ی عه‌باس و ره‌جه‌وی بڵاوكردووه، نووسیوه: "تا ئێستا نه‌یتوانیوه بۆ خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین هه‌نگاوێكی كاریگه‌ر بگرێته‌به‌ر، له‌گه‌ل كه‌سێكی شكستخواردووه كۆبووه‌وه و به دوای به‌هێزكردنی گرووپی مونافقینی دژی كۆماری ئیسلامی ئێرانه".
له كۆتاییدا هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك نه یاریمان هه‌یه و نه په‌یمانی دۆستایه‌تیمان به‌ستووه، هه‌ر كه‌سیك له‌دژی خه‌ڵكی ئیران بچووكترین هه‌نگاو بگرێته به‌ر، پێیه‌كانی ده‌شكێنین".
هه‌ر پاش كۆبوونه‌وه‌ی عه‌باس و ره‌جه‌وی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیران، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین به كرێگیراو و سیخۆری بۆ ئه‌مریكا تۆمه‌تبار كردبوو.
