سەعدی پیرە: کوردستان24 جێگەی خۆی له‌سه‌ر ئاستی میدیای ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا كردووه‌ته‌وه‌

سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتی
سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتی

K24 – هەولێر:

بەبۆنەی هەشت ساڵەی دامەزراندنی کوردستان24، گوتەبێژی یەکێتی پیرۆزبایی لەو کەناڵە دەکات و دەڵێت: "کوردستان24 جێگەی خۆی له‌سه‌ر ئاستی میدیای ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا كردووه‌ته‌وه‌".

ئەمڕۆ سێشەممە (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی بەبۆنەی هەشت ساڵەی دامەزراندنی کوردستان24 پیرۆزبایی لەو کەناڵە کرد و گوتی: "ئێمە لە هەرێمی کوردستان پێویستمان بە کەناڵی هاوشێوەی کوردستان24 هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت هەواڵەکان بە راستی و درووستی بگەیەنێت".

ناوبراو هیواشی خواست کوردستان24 هەمیشە سەرکەوتوو بێت لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجی گەلی کوردستان. گوتەبێژی یەکێتی، دەشڵێت: "کوردستان24 جێگەی خۆی له‌سه‌ر ئاستی میدیای ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا كردووه‌ته‌وه‌".

ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر دامەزراندنی دامەزراوەی میدیایی کوردستان24 تێدەپەڕێت، کوردستان24 لەم ماوەیەدا وەکو میدیایەکی پرۆفیشیناڵ، توانیویەتی پیشەییانە لە کوردستان و ناوچەکە و جیهان، هەواڵ و زانیاری بگوازێتەوە و رۆڵی گرنگی هەبووە لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.

كوردستان24 لە رێگەی تۆڕێكی فراوانی پەیامنێران له‌ كوردستان و زۆربەی وڵاتانی جیهان، بەخێرایی و بێلایەنانە، بە دوای رووداوەكاندا ده‌چێت و بەدواداچوونی وردی چركە بە چركەی ھەیە لەسەر ئەو بابەتانەی بۆ پێكھاتە جیاجیاكانی كوردستان جێگەی بایەخن، هاوسه‌نگی و بابه‌تیبوون و به‌رپرسیاریه‌تی له‌ رووماڵ و به‌دواداچوونه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان په‌یڕەو ده‌كات و بە گوێره‌ی ستاندارده‌ باوه‌كانی میدیایی و ئیتیكی رۆژنامه‌وانی کار دەكات.

دامەزراوەی کوردستان24 لە 31/10/2015 دامەزراوە، لەڕیگەی کەناڵی تەلەڤزیۆن و پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا و رادیۆ، هەوڵیداوە پیشەییانە و نیشتمانیانە مامەڵە لەگەڵ هەواڵ و زانیاریدا بکات، لە ماوەی کارکردنیشیدا کوردستان24 بووەتە سەرچاوەی میدیا جیهانییەکان.

Fly Erbil Advertisment