رووحانى: پشكى شياو بۆ ژنان دابيندهكهين
سەرۆکى کۆماری ئيسلامى ئێران، حهسهن رووحانى بڕیاری دا لە دامەزراندنی فەرمانبەران پشکی شیاو بۆ ژنان دیاری بکرێت.
K24 – ههولێر:
سەرۆکى کۆماری ئيسلامى ئێران، حهسهن رووحانى بڕیاری دا لە دامەزراندنی فەرمانبەران پشکی شیاو بۆ ژنان دیاری بکرێت.
بە بڕیاری سەرۆک کۆماری ئێران، بە مەبەستی دڵنیا بوون لە دەستەبەر کرانی مافی ژنان بۆ بەدەستهێنانی پیشەی شیاو لە حکوومەتدا، هەموو دامەزراندنەکان لە دامودەزگاکانی حکوومەت بۆ ماوەیەک دوادەخرێن.
حەسەن رووحانی سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاری داوە هەموو تاقیکردنەوەکان بۆ دامەزراندنی فەرمانبەر لە دامودەزگاکانی حکوومەت دوا بخرێن بۆ ئەوەی پشکی تایبەت بۆ دامەزراندنی ژنان دیاری بکرێت.
رووحانی لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی ئەنجومەنی وەزیراندا، رێکخراوی پلاندانان و بودجەی ئیرانی راسپارد سەرجەم ئەو پشکانەی بە شێوەی نايهكسان بۆ دامەزراندنی پیاوان دیاری کرابوو و ژنانی لێ بێبەش کرابوو هەڵبوەشێنێتەوە و میلاکی دامەزراندنەکان بە شێوەیەک دیار بکاتەوە کە پشکی ژنانیش تێیدا دادپەروەرانە بێت.