تاران: غازى سرووشتى دهگهيهنينه ههموو ماڵێك
وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، تا ساڵی داهاتووی هەتاوی زیاتر لە 95%ی خەڵکی ئێران بە تۆڕی سەرانسەریی غازیی سروشتیی ئێرانەوە دەبەسترێنەوە و دەتوانن لە خزمەتگوزاریی غازی سروشتی کەڵک وەربگرن.
K24 – ههولێر:
وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، تا ساڵی داهاتووی هەتاوی زیاتر لە 95%ی خەڵکی ئێران بە تۆڕی سەرانسەریی غازیی سروشتیی ئێرانەوە دەبەسترێنەوە و دەتوانن لە خزمەتگوزاریی غازی سروشتی کەڵک وەربگرن.
بیژەن زەنگەنە لە رێوڕەسمی پەنجایەمین ساڵی دامەزراندنی کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێران رایگەیاند، ئێستا 90%ی خەڵکی ئێران لە تۆڕی غازی سروشتیی ئێران کەڵک وەردەگرن و تا ساڵێکی دیکە ئەو رێژهيه دەگاتە 95%.
بە گوتەی زەنگەنە چاوەڕێ دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا غازی سروشتیی بەکارهاتوو لە ناوخۆی ئێراندا بگاتە 284ملیار مەتر سێجا کە بەم شێوەیە بەکار هێنانی گاز بە بەراوەرد لەگەڵ سێ ساڵ لەمەوبەر بە ڕێژەی 100% زیاد دەکات.